راپه‌ڕین .. خانوویه‌ك داڕووخا

کوردستان 08/12/2018


چاودێر:له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ خانوویه‌ك داڕوخاوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شاستانیش له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.

له‌راگه‌یه‌گه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین رایگه‌یاندوه‌:"  بەهۆی باران بارینەوە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان لافاو دروستبووە، لە سنوری ئیدارەی راپەڕینیش هێزەكانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو لەمەڕ بە هاناوەچونی هاووڵاتیان”.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی كەوبێن سەر بەناحیەی سەركەپكانی قەزای رانیە، خانوی هاووڵاتیەك داڕما بەسەر دوكانەكەیدا، و بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌:"بۆ ئەو مەبەستەش هێزەكانیان لە بنكەی پۆلیسی سەركەپكان گەشتنە شوێنی داڕمانی خانوەكە لەگەڵ هاووڵاتیانی گوندەكە بۆ زیاتر بەهاناوەچوونی”.