پياوێك كه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بابا نوئێلى گرياند.. ئێمه‌ش بۆي ده‌گرين

ڕەخنەی چاودێر 08/12/2018

پياوێك كه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بابا نوئێلى گرياند.. ئێمه‌ش بۆي ده‌گرين 

ئا:ره‌خنه‌ى چاودێر


دەرهێنەری كورد ڕەحیمی زەبیحی دوێنێ هەینی بەرواری 7ی دیسەمبەری 2018 لەروداوێكی هاتوچۆدا له‌گه‌ڵ  کەیوان زەبیحی برای گیانیان لە دەستدا
.

ڕەحیم زەبیحی لەشاری بانە لە دایک بووە و یەکێکە لە دەرهێنەرە بەتواناکانی کوردو خاونی چەندین كورتە فیلم و فیلمی بڵندی سینەماییەو بەشداری چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانی كردووەو براوەی چەندین خەڵاتە، ئەو لە دەرهێنەرو سینەماکارە بە دیقەتەکانی کوردبوو.. له‌ فيلمه‌كانيدا كوردبوون و دڵره‌قييه‌كانى ژيان به‌چڕى ئاماده‌يى هه‌بوو.
فيلمى ئەو رۆژەی بابا نوئێل گریا كارێكى ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كيمياباران هه‌ڵه‌بجه‌و مرۆڤى كورد، كه‌ تيايدا بابا نوئێل وه‌ك سومبولى پێكه‌نين و ئاشتى و ژيانێكى باشتر ده‌خاته‌ گريان.

 
"هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "رۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە" ، فیلمی بڵندی سینەمایی " ئەو رۆژەی بابا نوئێل گریا " " بەپێی دەستور.. بەشێك لە فیلم و كورتە فیلمەكانی ئەون. 



رەخنەی چاودێر 
دڵگرانی و پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەو سینەماکاران دەکات و هیوای سەلامەتی و ئاسودەیی بۆ هەموان و ئاسوده‌يى بۆ ڕۆحى هه‌ردوو برا دەخزوازێت.