قاوە بۆ جگەر و دڵ سودبەخشە

تەندروستی 02/12/2018

 

چاودێر

پزیشكانی زانكۆی تۆرنتۆ و پەیمانگەی كرێمبیل لە كەنەدا رایدەگەیێنن، قاوە مەترسی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر و نەخۆشی پاركینسۆن كەمدەكاتەوە.
د. دۆناڵد وێیڤەر، پسپۆری نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار و یەكێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە دەڵێت، لە توێژینەوەكانی پێشووتر دەركەوتبوو كە قاوە بۆ تەندروستی جەستە بەگشتی و مێشك بەتایبەتی گرنگە، بەڵام لەم توێژینەوەیە هۆكاری ئەم سوودەی قاوەیان خستۆتەروو.
زۆر توێژینەوەی دیكە لەسەر سوودەكانی قاوە ئەنجامدراون، لەوانەش قاوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر، دڵ و لوولەكانی خوێن كەمدەكاتەوە، بەڵام پسپۆرانی خۆراك رێنماییدەدەن بەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێتەوە، وەك ئەوان دەڵێن باشترین كاتی خواردنەوەی قاوە دوای نانی بەیانییە.