ئێلەك زەردەكان كێن و داوای چی دەكەن؟

ڕاپۆرت 01/12/2018

؟
لەڕۆژی 17 ی نۆڤەمبەرەوە شەقامەكانی پاریس پڕبوەلە كۆمەڵەخەڵكانێك كە پێیان دەڵێن ئێلەك زەردەكان رێگا سەرەكیەكان و شەقامەكان دادەخەن و داواكاری جیاجیاو جۆراوجۆریان هەیە كە بەم كارانەشیان ژیانیان لە و وڵاتە پەك خستوەو چۆكیان بە دەوڵەت داداوە.
وەك ئێلەك زەردەكان خۆیان دەڵێن كە ئێمە دەستی هیچ لایەنێكی سیاسیمان لە پشتەوە نیەوئێمە هەڵقولاوی ناو خەڵكی خۆمانین و تەنها دژی بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی خۆپیشاندانمان ئەنجامنەداوە بەڵكو دژی هەمو ئەو گەندەڵیانەی دەوڵەت و جیاوازی چینایەتی و دژی سیستەمی ئابوری لەو وڵاتەئەنجامانداوە.
هەروەك ئێلەك زەردەكان دەڵێن نوێنەرێكیان بۆ خۆیان دەستنیشان كردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا دەست بەگفتوگۆ بكەن لەسەر ئەو بەیانامە 25 خاڵیەی كە ئامادەیان كردوە.
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا(ئێدوارد فیلیپ) پشتڕاستی كردەوە كە هەوڵی تەواویانداوە بۆ دانوستان و هێوركردنەوەی بارودۆخەكەو ئامادەن كەگوێ لەداواكاریەكانیان بگرن.
میدیا جیهانیەكان وایان باسدەكەن كە ئێلەك زەردەكان زۆرینەیان لەچینی كرێكاری ڕاست ڕەون و هەندێكیشیان لەچینی مامناوەندی چەپڕەوەكانن كە كەتوڕەبونی ئەمانە كاریگەری زۆریان لەسەر كۆمەڵگە دەبێت.
هەر لەزاری میدیا جیهانیەكانەوە كە دەڵێن بەهۆی ئەو ئاژاوە سیاسیانەی كە ئەوروپای گرتۆتەوە لەم چەندساڵەی ڕابردودا دەبێت ئەوروپا پێشبینی شتی لەوەزیاتریش بكات .
سەرەڕای ئەم خۆپیشاندانە خۆرسكیانە كە بەوتەی ئێلەك زەردەكان ئەوان سەر بەهیچ لایەنێكی سیاسی نین بەڵام لەلایەن لایەنە سیاسیەكانی فەڕەنساوەدەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاریبێنن.