ڤیدیۆ .. هێرشی ده‌كاته سه‌رو كه‌سیش فریای ناكه‌وێت
چاو‌دێر: بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی، كه ژنێك هێرشده‌كاته سه‌ر ژنه موسڵمانێكی تر له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری له‌نده‌ن، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌ك له‌گرته‌كه‌دا بینراوه، كاتێك ژنێكی حیجاب به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا رێده‌كات، له‌لایه‌ن ژنێكی تره‌وه هێرسی ده‌كرێته سه‌رو لێی ده‌درێت، بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ژێر سته‌می كه‌سه‌كه‌دا ده‌بێت، هه‌ر چه‌ند ده‌یه‌وێت به‌زمان به‌رگری له‌خۆی بكات و وابكات ئه‌و ژنه لێی نه‌دات، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ژنه‌ی تر زۆرتره.
له‌كاتێكدا ئه‌و رووداوه تۆماركراوه، كه چه‌ند كه‌سێكی تر له‌نزیكیانه‌وه رێده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێل به‌لایاندا ده‌ڕوات به‌ڵام كه‌س فریایان ناكه‌وێت.و حه‌قی پێیانه‌وه نیه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و ژنه ویستوویه‌تی به‌زۆر پاره‌ی لێوه‌ربگرێت.