دۆلار و نەوت بەرزبونەوە

ئابوری 28/11/2018

چاودێر 
بەیانی ئەمڕۆ 28ی تشرینی دووەمی‌ 2018، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێم، بەهای دۆلار  بەرزبوەوە و لەبازاڕەكانی جیهانیشدا، نرخی نەوتیش بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.


 ئەمەش نرخی دراوەكانە لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

100  دۆلاری ئەمریكی 119 هەزار و 900 دینار.
 100 یۆرۆ 136 هەزار  و 500 دینار.
100  پاوەن 152 هەزار و 500 دینار.
 100 هەزار تمەنی ئێرانی 10 هەزار دینار.
 100 لیرەی توركی 22 هەزار و 500 دینار.

لەكاتێكدا ئێوارەی‌ دوێنێ سێشەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 119 هەزار و 750دینار.

هاوكات، بەیانی ئەمڕۆ، بەپێی بۆرسەی‌ جیهانی، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 60 دۆلار و 97 سەنت بەرزبۆتەوە، لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنێ بە 60 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.