توێكڵی میوە سوودیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە
چاودێر
هەندێك لە میوەكان هەن بە توێكڵەوە هەم بێ توێكڵ دەتوانین بیخۆین، بەڵام زۆربەمان لە كاتی خواردنیان هەوڵ دەدەین پاكیان بكەین.بەڵام لە ڕاستیدا باشتر وایە بەشێك لە میوەكان پاك نەكەین، چونكە سوودێكی زۆر لە توێكڵەكانیان هەیە، وەكوو سێو كە توێكڵەكەی بۆ تواندنەوەی چەوری بەسوودە و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەكات.
توێكڵی خەیاریش دژە چەورییە، توێكڵی پرتەقاڵ رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات، توێكڵی كیوی دژە ڤایرۆسی گەدەیە، بە هەمان شێوە توێكڵی باینجان بۆ ئارامبوونەوەی ماسولكەكان سوودی هەیە.