سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

ئابوری 21/11/2018


چاودێر 
سبەینێ پێنجشەممە، رێكەوتی 22ی تشرینی دووەمی 2018 لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی سێ وەزارەت و  سێ سەرۆكایەتی دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەگەنجینەی هەرێمی كوردستان، بەچاودێر دراون، ڕۆژی پێنجشەممە 22/11/2018، مووچەی وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و  نیشتەجێكردن دابەش دەكرێت.
هاوكات، لەهەمان ڕۆژدا، مووچەی ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش دابەش دەكرێت.