نەتەوە یەكگرتوەكان : ئاستی خۆێندن لە پێنج پارێزگای عیراق لەوپەڕی خراپیدایە

ڕاپۆرت 20/11/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی 
رۆژی دووشەممە نەتەوە یەكگرتوەكان راپۆرتێكی سەبارەت بە بارودۆخی منداڵانی عیراق بڵاوكردەوە 
بەگۆێرەی راپۆرتەكە 80% منداڵانی عیراق رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و ئاشكراشی كردوە ئاستی خۆێندن لە باشوری عیراق و نەینەواو ئەنبار لە نزمترین ئاستدایە 
لەراپۆرتەكەدا هاتوە بەگۆێرەی داتایەكی گشتی سەبارەت بە رەوشی منداڵانی عیراق دەركەوتوە نایەكسانی و ململانیەكان رووخساری منداڵانی عیراق دیاری دەكەن
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە زۆربەی منداڵانی هەژار هیچ جۆرە یارمەتێك لەحكومەتی عیراقەوە وەرناگرن و نزیكەی 80% منداڵانی عیراق لەماڵ و خۆێندنگەكان رووبەووی توندوتیژی دەبنەوە ،تەنها نیوەی منداڵە هەژارەكان وبگرە كەمتریش دەتوانن قۆناغی سەرەتایی تەواو بكەن و یەك لەسەر چواری منداڵی خێزانە هەژارەكان وكەمتریش قۆناغی خۆێندنی دواناوەندی و ئامادەیی تەواو دەكەن .
لەراپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە پێداویستیەكان فێركردنی منداڵان لەعیراق زۆر زۆرن بەشێوەیك نزیكەی نیوەی قوتابخانەو خۆێندنگە حكومییەكانی عیراق پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە ، یەك لەسەر سێی قوتابخانەكانی عیراق دەوامێك زیاتری تێدا دەكرێت ئەوەش ماوەی فێر كردنی منداڵان كەمتر دەكاتەوە 
لە پێنج پارێزگای باشووری عیراق كە هەژارترین پارێزگاكانی باشورن لەگەڵ ئەنبار و نەینەوا رێژەی خستنە بەر خۆێندنی منداڵان لە ئاستێكی زۆر نزمدایە 
پیتەر هوكینز نوێنەری رێكخراوی یونیسیف لە عیراق دەڵێت: داتاكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە منداڵانی تۆێژە زۆر هەژارەكان لەعیراق زیاتر لە مافەكانیان بێبەش كراون كە لەوانیە ببێتە هۆی لەناوچونی سەرجەم ئەو دەستكەوتانەی كە بەسەختی بەدەست هاتن بۆ كۆتایی هێنان بە ململانیەكان لە عیراق و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەكی گەشە سەندوی سەقامگیر 
بەگۆێرەی راپۆرتەكە عیراق پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە بواری تەندروستی منداڵان و منداڵانی تازە لە دایكبوو لەرێگەی پاراستنی ئاستی بەرزی لە دایكبوون كە لەژێر چاودێری پزیشكیدا بەرێوە دەچێت و كەمبونەوەی رێژەی مردنی منداڵانی تازە لەدایكبوو بە شێوەیەك رێژەكە لە 20 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵان بۆ هەزار منداڵ دابەزیوە بۆ 14 حاڵەت بۆ هەر هەزار منداڵێكی تازە لە دایكبودا لەماوەی یەك مانگدا 
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە نێوەی خێزانە عیراقییەكان رووبەروی مەترسی خواردنەوەی ئاوی پیس دەبنەوە و كەمتر لە 40% دانیشتوانی عیراق ئاوی پاكی خواردنەوە دەگاتە ماڵەكانیان.
نەتەوە یەكگرتوەكان داوای لە حكومەتی عیراق كردوە بایەخی زیاتر بە خۆشگوزەرانی منداڵان بدات چونكە منداڵان ئایندەی وڵاتن و بوونی جیاوازی زۆریش لە نێوان خێزانە هەژارو دەوڵەمەندەكان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ململانیەكان و زیان بە منداڵان وعیراق دەگەێنێت 
یونیسیف داواشی لەحكومەتی عیراق كردوە وەبەرهێنان بكات لەو خزمەتگوزاریانەی سوودی راستەوخۆی بۆ مندالان دەبێت بەتایبەت ئەو منداڵانەی كەوتونەتە ژێر كاریگەری هەژاری وململانیەكانەوە و كاریش بكرێت بۆ دانانی سنورێك بۆ تەندوتیژیەكان 
سەرچاوە/ بغداد الیوم