خوێنەرانی جیهان چی دەخوێننەوە؟

ڕەخنەی چاودێر 19/11/2018

ڕەخنەی چاودێر

گاردیان لیستێکی بڵاو کردووەتەوە، کە بریتییە لەو ١٥ ڕۆمانەی خوێنەرانی جیهان دەنگیان پێ داون و خۆشەویستترین ڕۆمانەکانن. لەم ١٥ ڕۆمانەدا تەنیا ٢ دانەیان بە کوردی هەن، کە ئەوانیش بریتین لە "قەسابخانەی ژمارە ٥" کە ڤێنێ گات نووسیویەتی و عەتا نەهایی لە فارسییەوە کردوویە بە کوردی. ئەوەی تر بریتییە لە ڕۆمانی "شتەکان لێک دەترازێن" لە نووسینی ئاچێ پێ و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە یاسین محەمەد.


لیستەکە
١/ شتەکان لێک دەترازێن/ چینوا ئاچێ پێ (بە کوردی هەیە)
٢/ خوای شتە بچکۆلەکان/ ئارۆنداتی ڕوی
٣/ دڵبەر/ تۆنی مۆریسۆن
٤/ سەربوردەی خزمەتکار/مارگرێت ئەتوود
٥/ خوانی خوێن/ کۆرمەک مەک کارتی
٦/ هاوسەنگیی باش/ ڕویتن میستری
٧/ گاڵتەی لەڕادەبەدەر/ دەیڤد فاستەر ڤاڵاس
٨/ قەسابخانەی ژمارە ٥/ کۆرت ڤێنە گات (بە کوردی هەیە)
٩/ ئەربابی حەلقەکان/ جی ئاڕ ئاڕ تاڵکین
١٠/ من، لوسیفەر/ گۆلندانکن
١١/ هاری پۆتەر/ جی کەی ڕۆڵینگ
١٢/ لانارک: ژیانێک لە چوار کتێبدا/ ئاڵسدایەر گرەی
١٣/ بێگانە لە سەرزەمینی بێگانەدا/ ڕۆبێرت ڕای هاین لین
١٤/ بە ڕەنگی ئەرخەوان/ ئالیس ڤاکەر
١٥/ ژنەکە لە لێواری زەمەندا/ مارگ پێرسی