​ ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی پەرلەمان و حكومەتی عێراق تاوتوێی بەشە بودجەی هەرێم دەكات

کوردستان 19/11/2018

چاودێر:

  ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی عێراق و حكومەت پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای بودجەی 2019 دا دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی چاودێر ئەمڕۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق دەكرێت لە نێویدا بەشە بودجەی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیارییانە بەشە بودجەی هەرێم و نەوت و بودجەی پێشمەرگە و پارەی گەنمی جوتیاران لەو بابەتانەن كە گفتووگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

 چاوەڕوان دەكرێت چوار شەممەی ئایندە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و تاووتوێی پرۆژەی بودجەبكات كە كێشەكانی چارەسەر بكرێن و هەموولایەنەكان پێی ڕازی بن.