بە پۆلیس دەڵێت هێندە گۆشتی مرۆڤم خواردوە بێزار بوم

کۆمەڵایەتی 17/11/2018


چاودێر- ئاژانسەكان:
پیاوێكی تەمەن 33 ساڵ بەناوی نینۆ مباسا لەباشوری ئەفەریقا دەڵێت لەخواردنی مرۆڤ بێزار بوم و بە ڕانێكی مرۆڤەوە خۆی دەكات بە بنكەی پۆلیسداو خۆی ڕادەست دەكات.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس نینۆ لە كاتی گەڕانەوەی ژنە دراوسێكەی بەسەرخۆشی بە فرسەتی دەزانێت و دەیباتە ناوچەیەكی چۆڵ و لەوێ دەیكوژێت و لاشەكەی پارچە پارچە دەكات و دەیخوات دوای دیار نەمانی ژنەكە پۆلیس دەست دەكات بەلێكۆڵینەوەلە ئەنجامدا پارچەیەك لە جەستەی ژنەكە دەدۆزنەوە لە ناوچەكەدا نینۆ دانی پێدا دەنێت كە بەشەكانی جەستەی ژنەكە كەدیار نەماوە خواردویەتی.
هەر بە گوێرەی دانپێدانەكەی نینۆ لای پۆلیس ئاشكرای كردوە كە لە ماڵەكەیدا لاشەی زیاتری تێدایە كە بەنیاز بوە بیانخوات.
پۆلیسی ناوچەكە بڵاوی كردەوە كە ئەمە یەكەم كەس نیە كە گۆشتی مرۆڤ بخوات بەڵكو پێش ماوەیەك 3 كەسی تریان دەسگیر كردوە لەسەر هەمان تاوان.

وێنەی ئەو کچەی کە نینۆ بەشیک لە جەستەی خواردوە