چاو‌دێر: له‌شاری رۆترهامی به‌ریتانیا، شه‌ش كه‌س به 101 ساڵ زیندانی به‌تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌رزیاتر له 100 منداڵ، سزاده‌درێن. ئه‌و گروپه شه‌ش كه‌سیه، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئاسیان و پاكستانین، له‌ساڵی 1998 تاكو 2005 زیاتر له 100 تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسیان بۆ سه‌ر منداڵان كه زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان 16 ساڵان بووه ئه‌نجامداوه. به‌پێی دان پێدانانه‌كان ئه‌و شه‌ش كه‌سه به‌تایبه‌ت ئه‌و كچانه گه‌ڕاون كه به‌ئاسانی ده‌چنه ژێر كاریگه‌ریان و ماوه‌یه‌كیش هه‌ستاون به‌بازرگانیكردن پێیان و بۆ كه‌سانی تریان بردوون، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێك له‌و كچانه كه سكاڵای تۆماركردوه، وتوویه‌تی:" زیاتر له 100 پیاوی بینیوه‌و سێكسی له‌گه‌ڵ كردون". هه‌روه‌ها پێنج له‌و منداڵانه زیانی جه‌سته‌یان پێگه‌یه‌نراوه‌و ته‌ندروستیان ناجێگره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین منداڵی تر به‌هه‌مان شێوه بوونه‌ته‌قوربانی. سارا رایت دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كانی شیفێڵد، ئاماژه‌ی كردوه:" تاوانباران به 101 ساڵ زیندانی سزادراون، به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی كردویانه". به‌شێكی تر له‌زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌ش كه‌سه به‌زۆری سودیان له دارستانه‌كانی شیفێڵد و راترهام وه‌رگرتووه‌و منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وێ بردوه، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردون. له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو باندێكی هاوشێوه له شارێكی تری به‌ریتانیا ده‌ستگیركرابوون، كه زۆرینه‌یان موسڵمانی پاكستانی بوون.