پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن خەرجدەكرێت

ئابوری 14/11/2018

چاودێر 
دوای زیاتر لەشەش مانگ، پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی ئەمساڵی پارلەمانی عێراق خەرجدەكرێت.
لەوبارەیەوە، رزگار حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: دوای بڕیارەكەی پارلەمانی عێراق سەبارەت بەكاراكردنەوەی كۆمسیۆن، كۆبونەوەیەكمان كرد و بڕیارماندا بەپەلە و دوای تەواوكردنی رێوشوێنە ئیدارییەكان و وردبینی، پارەی ئەو كارمەندانە خەرجبكرێت، كە رۆژی 12ی ئایاری رابردووی ئەمساڵ، بەگرێبەست بۆ كۆمسیۆنی كاریان كردبوو.
ناوبراو، وتیشی " هەفتەی داهاتوو لە100% پارەكە خەرجدەكرێت و بۆ ئەوەش داوامان لەبەڕێوەبەرایەتی دارایی كۆمسیۆن كردووە، پارەكە بۆ نوسینگەكانی كۆمسیۆن لەپارێزگاكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بنرێن".