ناوەندى ڕۆشنبيرى ڕهههند له سلێمانى كرايهوه
ناوەندى ڕۆشنبيرى ڕهههند له سلێمانى كرايهوه
ئا:رهخنهى چاودێر
ناوهندى ڕۆشنبيرى ڕهههند كتێبخانهيهكى نوێيه، کە پێکهاتووە لە کتێبخانەیەک و هۆڵی کۆڕ و سیمینار و قاوەخانە و دەزگای چاپ.
ئارام سدیق بەڕێوەبەری چالاکییەکانی ناوەندی ڕەهەند ئەوەی خستەڕوو کە ناوەندی ڕەهەند لە کتێبخانەیەک و قاوەخانەیەک و دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە پێکهاتووە و لە بەرنامەیدایە زنجیرەیەک چالاکی رۆشنبیریی جۆراو جۆر ئەنجام بدات. گوتیشی: ئەو کارانەی کە ناوەندەکانی دیکە نەیانکردووە ئێمە دەیکەین و هەوڵ دەدەین کار لەسەر رۆشنبیریی نووسین و خوێندنەوە و بە کولتوورکردنی خوێندنەوە بکەین. ئەمە بێجگە لەوەی لە دەزگا چاپەکەدا تەنها گرنگی بە ڕۆمان و بابەتی فیکریی دەدەین.
ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێکی ئەهلی ڕۆشنبیرییە بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و دەخوازێت لق لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش بکاتەوە.