وێنه‌ .. ئه‌م سێ خوشكه‌ خۆیان به‌كیم كارداشیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن

سۆشیال میدیا 02/11/2018

چاودێر:سێ خوشك به‌ناوه‌كانی ئه‌لیس و نادین و فه‌ره‌ح له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی كۆتاییدا كاره‌كانی له‌ بواری میدینگ و برندینگ و هه‌روه‌ها نمایشكردنی شێوازی ژیانیان و جلوبه‌رگه‌كانی به‌رنامه‌یه‌كیان به‌ناوی " خوشكه‌كان" بووه‌ هۆی ناوبانگیان.

ئه‌م سێ خوشكه‌ له‌شاری به‌یروتی لوبنان له‌دایك بون و ئه‌لیس گه‌وره‌كه‌یانه‌ كه‌ 1989  له‌دایكبووه‌و نادین و فه‌ره‌حیش له‌ساڵه‌كانی 1991 و 1993 هاتوونه‌ته‌ دنیاوه‌.

نادین له‌ساڵی 2015 بووه‌ شاجوانی وڵاته‌كه‌ی و له‌ساڵی 2016 بووه‌ شازاده‌ی دیجیتاڵ و خه‌ڵاتی  گۆڤاری وگی ئیتاڵیای به‌ده‌ست هێنا.