هەر كچێك پاكیزە نەبێت، ناكرێتە پۆلیس

ژن 24/10/2018


ئەو كچانەی لە ئەندەنوزیا داوا پێشكەش دەكەن بۆ دامەزراندنیان وەكو پۆلیس لەلایەن كار بەدەستانی وڵاتەكەوە یەكەم بەڵگە كە داوایان لێدەكرێت پەردەی كچێنیانە، ئەم هەواڵە بوە جێگای سەرنجی میدیا جیهانیەكان.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەسەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كردوە كە ئەم مەرجە لەسەر ئەو كچانە هەڵبگیرێت چونكە بەتەواوی دژی مافی مرۆڤە لەجیهاندا.
ئاژانسی هەواڵی abc ئەمەریكی دەریدەخات كە چاوپێكەوتنیان ڵەگەڵ چەن كچێك كردوە كە لەتێستەكەدا دەرنەچون یەكێك لەوانە كە چاوپێكەوتنیان لەكەڵ ئەنجام دراوە ناوی زەكیە یە كە ئەمساڵ پێشنیاری كردبو كە ببێتە پۆلیس ئەو لە زاری خۆیەوە دەڵێت كاتێك زانیم تێستەكەم نێگەتیڤە زۆر گریام ئیتر زانیم كە ناتوانم وەك پۆلیسێك خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم.