مه‌لا به‌ختیار: رێكه‌وتن و ستراتیژی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان نیه‌

کوردستان 23/10/2018

چاودێر: له‌دیداری میری دا له‌ژێرناونیشانی كوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ململانێی سیاسی له‌هه‌رێم و عیراق ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌لڕاست كرد.
مه‌لابه‌ختیار،  له‌به‌شێك له‌وته‌كانیدا ووتی:" هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی به‌عس چه‌كی كیمیایان به‌كارهێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" به‌عس و عیراق سوریایان به‌ره‌و فاشیست برد 
له‌سه‌ر پێگه‌ی دیموكراسی له‌وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" عه‌ره‌ب وفارس و تورك دیموكراسی به‌ڕواڵه‌ت قبووڵ ده‌كه‌ن".
باسیله‌وه‌شكرد:" حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ته‌نگانه‌دا دڕنده‌ن".


له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی ووتی:ئێمە تاوانێکمان نەکرد کە گوتمان با ریفراندۆم بکەین؟ هیچ تاوانێکمان نەکردووە، بەڵکوو ئەو عەقڵیەتانەی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حوکم دەکەن، عەقڵیەتێکە کە سنووری مافەکانی تۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیەتی و هەر کاتێک ویستت دەسەڵاتی ئەو تێپەڕێنیت، بۆ ئەسڵی خۆی دەگەڕێتەوە و هێز و تۆپ و تەیارە بەکار دەهێنێت“.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان باسیله‌وه‌شكرد:حزبەکانی ئێمە لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بەناو لە سیاسەتی نێودەوڵەتی تێگەیشتووین، بەڵام لە واقیعدا تائێستا نەتوانراوە دۆستێکی ڕاستەقینە بە تەواوی دابین بکەین و دەستەبەرێک لە هیچ وڵاتێکەوە نییە و لەنێوان حزبەکانیشدا هیچ ڕێککەوتن نییە لە لایەنی ستراتیژییەوە“. گوتیشی: ”ئێمە لە کوردستانەوە پڕۆژەیەکمان برد بۆ بەغدا وەک پڕۆژەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی، بڕیار وابوو کە تا حزبەکانی عێراق وەڵاممان نەدەنەوە ئێمە گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق نەکەین، کەچی پۆستێک بووە هۆی ئەوەی بە تەنیا حزبەکان کار بۆ وەرگرتنی پۆست لە حکوومەتی نوێی عێراق بکەن“.


وتیشی:" تاڕادەیەک ئەو دونیا شێواوە لە قازانجی ئێمەیە، دونیای دوو جەمسەری و کۆلۆنیالیزمی و چی و چیمان بینی، هەر کاتێک ڕێک بکەون، ڕێککەوتننامەیەکی جەزائیرت بۆ واژۆ دەکەن، بۆیە ئەم پشێوییە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە قازانجی ئێمەیە“.