هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبین لە مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە

کوردستان 22/10/2018


ئەمرۆ دووشەممە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بلاویكردەوە  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا تەئكیدیان كردەوە بەردەوام دەبن لەمەشق و راهێنان بەهێزی پێشمەرگە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمرۆ لە هەولێر كۆبونەوەیەك لە نێوان نۆێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە سازكرا وتێیدا باس لەدواین رووداوە ئەمنیەكانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی عیراق كرا
راشیگەیاند: بەپێی ئەو راپۆرتانەی كە خراونەتە روو داعش بەردەوامە لە جموجۆڵەكانی خۆی وبەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و برینداربوون 
وتیشی لەكۆبونەوەكەدا تەئكید لەسەر هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق كراوەتەوە بەمەبەستی دانانی سنورێك بۆ جموجۆڵەكانی داعش و گەراندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی مەشق وراهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگەو پابەند بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەو بابەتەوە