پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیان زیاد دەبێت

کوردستان 22/10/2018


چاودێر
لەئەمڕۆوە پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەهاووڵاتیان ئاسایی دەبێـتەوە و بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمیش، دەڵێت "لەمەودوا 20 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان".
حەمە ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكانی هەردوو وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان و هەولێر، لەشەوی ڕابردووەوە كارەكانیان تەواو بووە و بۆ وێستگەی گاز گۆڕاون.
ناوبراو، وتیشی "ئەمڕۆ دۆخی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان ئاسایی بۆتەوە و بەو گۆڕانكارییەی كراوە، ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ مێگاوات كارەباییان بۆ گەڕاوەتەوە و بەوەش دابەشكردنی كارەبا بە هاووڵاتییان زیاد دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو،" لەمەودوا پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان، ١٩ بۆ ٢٠ كاتژمێر دەبێت".