بولبول و گوڵەباغ

ڕەخنەی چاودێر 21/10/2018

بولبول و گوڵەباغ
ئۆسکار وایەڵد
لە ئینگلیزیەوە: زاموا محەمەد

"وتى سەمام لەگەڵدا دەکات گەر من گوڵەباغی سووری بۆ بەرم،" خوێندکارە گەنجەکە هاواری کرد؛ "بەڵام لە تەواوى باغچەکەمدا گوڵەباغێکی سوور بوونى نیە."
بولبولەکە لە هێلانەکەى خۆیەوە بەسەر داری بەڕووەپیرۆزەکەوە(1) گوێی لە گەنجەکە بوو، لەنێوان گەڵاکانەوە سەیری کرد و حەیران ما.
"لە هەموو باغچەکەمدا گوڵێکى سوور نیە!" خوێندکار قیژاندی و چاوە جوانەکانى بە فرمێسک پڕبوونەوە. "ئاه، کام شتە بچووکانە هۆکاری خۆشبەختیین! نووسراوى هەموو پیاوە حەکیمەکانم خوێندۆتەوە، هەموو نهێنییەکانى فەلسەفەشم لەلایە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستییم بە گوڵێکى سوور ژینمى غەمگین کردووە."
"دواجار... ئەوەتا ئاشقێکى ڕاستەقینە" بولبولەکە گوتى. "شەو لە دوای شەو گۆرانییم دەربارەی چڕیوە، هەرچەندە نەشمدەناسی؛ شەو دوای شەو چیرۆکیم بۆ ئەستێرەکان گێڕاوەتەوە، ئێستاش وا دەیبینم: پرچی تاریکە وەکسونبول، لێوانیشی سوورن وەک ئەو گوڵەباغەی خۆی وێڵیەتى؛ وەلێ میهر ڕوخساری وەک عاجی زەردهەڵگەڕاو لێ کردووە، داغیش مۆری خۆی لە ژوورووی برۆکانى داوە."
"سبەیشەو شازادە ئاهەنگێک دەکات،" خوێندکارەکە بۆڵاندى "عەشقەکەى منیش لە هاتووان دەبێت. گەر گوڵەباغێکی سووری بۆ ببەم تا بەرەبەیان لەگەڵمدا دەڕەقسێت. گەرگوڵەباغێکیسووریبۆببەم، لەباوەشی دەگرم، ئەویش سەری دەخاتە سەر شانم، دەستیشی لە دەستمدا دەبێت. بەڵام باغچەکەم گوڵی سووری تێدا نییە، کەواتە دەبێت بە تەنیا دانیشم و ئەویش فەرامۆشم دەکات. هیچ بایەخێک بە من نادات، دڵیشم دەشکێت."
"هەر بەڕاستیی ئەوەتا ئاشقێکى ڕاستەقینە،" بولبول گوتى "ئەوەى من لەبارەیەوە دەچڕم، ئەو پێی دەناڵێنێت؛ ئەوەى بۆ من چێژە، بۆ ئەو ئازارە. ئەلهەقی عیشق شتێکى سەیرە. لە زومروِد پڕبەهاترە، لە ئۆپاڵی خاسیش خۆشەویستترە. بە مرواری و یاقووتیش ناسەندرێت، لە دوکانانیش ناخرێتە ڕوو؛ لە فرۆشیاران ناکردڕیت، هەروەها بە زێڕیش ناکێشرێت."
"مۆسیقارەکان لەسەر سەکۆکەیان دادەنیشن،" خوێندکار گوتى "ئامێرە ژێدارەکانیان دەژەنن، عەشقەکەشم سەما بۆ دەنگی هارپ و کەمان دەکات، هێند نەرم دەرەقسێت پێیەکانى بەر زەویی ناکەون، غوڵامەکانیش بە جلکە گەمژانە و ڕەنگزەقەکانیانەوە دەوری دەدەن. بەس لەگەڵ مندا سەما ناکات، چونکە گوڵەباغێکى سوورم نییە تا بیدەمێ." خۆی بە چیمەنەکەدا ماڵی و دەموچاوى لە دەستیدا ناشت و دەستى کرد بە گریان.
"بۆچی دەگریێت؟" مارمێلکەیەکى سەوزی بچووک پرسی، کاتێک بەلایدا ڕۆیشت و کلکی بەرز کردبووەوە.
"هەر بەڕاست، بۆ؟" پەپولەیەک گوتى، کە بە شوێن هەتاوێکدا بە باڵفڕکێ دەسووڕایەوە.
"هەر بەڕاست، بۆ؟" بەیبوونێک بە دەنگێکى نەرم و کز، بۆ بەیبوونى هاوسێی چرپاند.
"بۆ گوڵەباغێکى سوور دەگری" بولبولەکە پێی گوتن.
"بۆگوڵەباغێکىسوور؟" هاواریان کرد "چەندێک بێمانایە!" مارمێلکەکەش، کە تۆزێک گاڵتەچی بوو، ڕاستگۆیانە پێکەنى.
بەڵام بولبولەکە لە نهێنى داغی خوێندکارەکە گەیشتبوو. بێدەنگ لە داریبەڕووەپیرۆزەکەدا دانیشت و بیری لە تەڵیسمى عیشق کردەوە.
لەپڕ باڵە قاوەییەکانى کردەوە و بە هەوادا فڕی، وەک سێبەرێک بەناو دارەکاندا تێپەڕی و هەر وەک سێبەرێکیش بە فڕین باغچەکەی بڕی.
لە ناوەندی چیمەنەکەدا دار گوڵەباغێکیجوان هەڵکەوتبوو. کە بولبولەکە بینی، بە فڕین چووە لای و لەسەر چڵێکی گیرسایەوە.
"گوڵباغێکى سوورم بەرێ" هاواری کرد "منیش شیرینترین گۆرانیمت بۆ دەڵێم."
بەڵام دارەکە سەری ڕاوەشاند.
"گوڵەباغەکانى من سپین،" وەڵامی دایەوە "سپین هێندەى کەفی دەریا، سپیترن لە بەفری سەر شاخەکە. بەڵام بچۆ بۆ لای براکەم کە لە نزیک میزوەلەکەوەیە، ئەوەی دەتەوەێت ڕەنگە ئەو بتداتێ."
بولبولەکە فڕیە لای ئەودارەى کە لە نزیک میزوەلەکەوەیە.
"گوڵباغێکىسوورمبەرێ" هاواریکرد "منیششیرینترینگۆرانیمتبۆدەڵێم."
بەڵامدارەکەسەریڕاوەشاند.
"گوڵەباغەکانىمن زەردن،" وەڵامى داوە "زەردن هێندەى پرچی ئەو حۆرییەی لەسەر عەرشێکى کەهرەمانیی دادەنیشێت، زەردترن لەو نێرگزەکێوییەی لە مێرگدا دەپشکوێت بەر لە هاتنى گوڵچن بە داسەکەیەوە. بەڵامبچۆبۆلایبراکەمکە لەژێر پەنجەرەى خزێندکارەکە، ئەوەیدەتەوەێت ڕەنگەئەوبتداتێ."
بولبولەکەفڕیەلایئەو دارەى کەلەژێرپەنجەرەىخوێندکارەکەدایە.
"گوڵباغێکىسوورمبەرێ" هاواریکرد "منیششیرینترینگۆرانیمتبۆدەڵێم."
بەڵامدارەکەسەریڕاوەشاند.
"گوڵەباغەکانىمن سوورن،" وەڵامى داوە "سوورن هێندەى پێیەکانى کۆترێک، سوورترن لە پەڕەی ئەو مەرجانانەى لە ئەوشکەوتە زەریاییەکاندا شەپۆلان دەدەن. بەڵام زستان دەمارى گەڵاکانمى سارد کردووەتەوە، زوقم هەموو چرۆکانمى ڕەقکردووەتەوە، ڕەشەباکەش لقەکانمى شکاندووە، ئەم ساڵ بە هیچ شێوەیەک گوڵەباغ ناگرم."
"هەموو ئەوەى من دەمەوێت یەک گوڵەباغە،" بولبولەکە هاواری کرد "تەنها یەک گوڵەباغ! هیچ ڕێیەک نیە بۆ پەیداکردنى؟"
"رێگەیەک هەیە" دارەکە گوتى "بەس هێند ناخۆشە کە زات ناکەم پێت بڵێم."
 "پێم بڵێ" بولبول وتى "من ناترسم."
"گەر گوڵەباغی سوورت دەوێت،" دارەکە گوتى "دەبێت لە ئاواز دروستى بکەیت لەژێر تریفەى مانگدا، پێویستە بە خوێنى دڵی خۆت سواغی بدەیت، پێویستە گۆرانیم بۆ بڵیت و چڵێک بە سینەتدا بچێت. هەموو شەو دەبێت بۆم بچڕیت و چڵیش دڵت کون بکات، ئەو خوێنەى کە ژیانت پێوەى بەندە دەبێت برژێتە دەمارەکانى منەوە و ببێت بە هی من."
"مردن نرخێکى مەزنە بۆ گوڵەباغێک،" بولبولەکە هاوارى کرد "ژیان لای هەمووان عەزیزە، قەشەنگە دانیشتن لە جەنگەڵۆچکەیەکدا و ڕوانین لە خۆر کە لەناو کەژاوەى زێڕنیدایە، لە مانگ کە لەناو کەژاوەی مروارییئاسادایە؛ شیرینە مەشامى دارگۆیژ، شیرینن ئەو گوڵەگەزیزانەى لە شیوەکەدا خۆیان شاردۆتەوە، شیرینە ئەو گوڵەهێزەرەی بەسەر گردەکەوە شەپۆلان دەدات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوین باشترە لە ژیان، دڵی باڵندەیەکیش چیە لە بەرامبەر دڵی مرۆیەکدا؟"
ئیدی باڵە قاوەییەکانى بۆ فڕین کردەوە و بە هەوادا بەرزبووەوە. وەکسێبەرێکباغچەکەى جێهێشتوهەروەکسێبەرێکیشبەناودارەکاندا فڕی.
خوێنکارەکە هێشتا لەسەر چیمەنەکە پاڵکەوتبوو، هەر بەو شێوە کە بولبولەکە پێشتر جێیهێشتبوو، فرمێسکیش لە چاوە جوانەکانیدا هێشتا وشک نەببووەوە.
"دڵخۆشبە،" بولبولەکە هاواری کرد "دڵخۆشبە؛ گوڵەباغە سوورەکەت دەستدەکەوێت. لەئاوازدروستىدەکەملەژێرتریفەىمانگدا،بەخوێنىدڵیخۆمسواغیدەدەم،لە بەرامبەریشدا تەنها داوات لێ دەکەم عاشقێکى ڕاستەقینە بیت، چونکە عیشق لە فەلسەفە حەکیمترە، گەرچی فەلسەفە حەکیمە؛ لە هێزیش دڕترە، گەرچی هێز دڕە. بەئاگربۆیەکراون باڵەکانى و وەک ئاگر بۆیە کراوە بەدەنى، لێوەکانى شیرینن هێندەى هەنگوین و هەناسەشی وەک بوخوورە."
خوێندکارەکە لە چیمەنەکەدا سەری هەڵبڕی و گوێیگرت، بەڵام نەیتوانى لە بولبولەکە تێبگات، چونکە تەنها ئەو شتانەى دەزانى کە لە کتێبەکاندا نووسراون.
بەڵام داربەڕووەکە حاڵیی بوو، زۆریش کاریگەر ببوو بەو بولبولە چکۆلەیەی کە هێلانەى لەسەر لقەکانى کردبوو.
"دواین گۆرانیم بۆ بڵێ" چرپاندی "زۆر هەست بە تەنهایی دەکەم ئەو دەمەى تۆ ڕۆیشتووی."
ئیدی بولبولەکە بۆ داربەڕووەکەى چڕی، دەنگی وەک ئاو بوو کە لە گۆزەیەکى زیوینەوە تێ بکرێت.
کە گۆرانییەکەى تەواو کرد، خوێندکارەکەش هەڵسا و پەڕاوێک و قەڵەم-ڕەساسێکى لە گیرفانى دەرهێنا.
"ئەو فۆڕمى هەیە،" بەخۆی گوت، دەمێک بەناو دارەکاندا دەڕۆی "ناکرێت ئەمە لەو نەفیی بکرێت. بەڵام ئایا هەستى هەیە؟ دەترسم نەیبێت. لەڕاستیدا ئەو وەک زۆربەى هونەروەران وایە، تەنها ستایلە بەبێ هیچ ڕاستگۆییەک. خۆی ناکاتە قوربانیی بۆ ئەوانى تر. ئەو بەس بیر لە مۆسیقا دەکاتەوە، هەمووانیش دەزانن کە هونەرەکان خۆپەرستن. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە نۆتەى جوان لە دەنگیدا هەیە. چ ئەفسووسێکە کە هیچ مانایەکیان نیە و هیچ باشەیەکى پراکتیکییش ناگەیەنن؟" چووە ژوورەکەى و لەسەر سیسەمەکەى پاڵکەوت و دەستى کرد بە بیرکردنەوە لە عەشقەکەى، پاش کەمێکیش خەوى لێکەوت.
دەمێک مانگ لە ئاسماندا دەرکەوت بولبولەکە چووە لای داری گوڵەباغەکە و سنگى دایە بەر چڵەکە. بە درێژایی شەو گۆرانیی وت و چڵەکە دەچوو بە سنگیدا، مانگیش چەمیەوە و گوێی گرت. بە درێژایی شەو گۆرانیی وت و چڵەکە قووڵتر و قووڵتر بە سینەیدا دەچوو، ئەو خوێنەش کە پێویست بوو بۆ ژیانى لێی تکا.
سەرەتا گۆرانیی بۆ لەدایکبوونى عیشق گوت لە دڵی کچێک و کوڕێکدا، لەسەری سەرەوەى دارەکە گوڵەباغیکى قەشەنگ چرۆی کرد، پەڕە لەدوای پەڕە، بە گۆرانیی لەدوای گۆرانیی. کاڵبوو سەرەتا، وەک ئەو تەمەى بەسەر ڕووبارەوەیە؛ کاڵ وەک پێیەکانى بەیان، زیویی وەک باڵەکانى کازیوە. وەک سێبەری گوڵەباغێک لە ئاوێنەیەکی زیوییدا، وەکسێبەریگوڵەباغێکلە حەوزێک ئاودا، ئاوابوو ئەو گوڵەباغەى کە بە لقی سەرووى دارەکەوە چرۆی کردبوو.
بەڵام دارەکە هاوارى بۆ بولبولەکە کرد تا زیاتر بە سنگ پەستان لە چڵەکە بکات. "زیاتر پاڵبنێ، بولبولی چکۆلە،" دارەکە وتی "ئەگەر نا، پێش ئەوەى گوڵەباغەکە تەواو ببێت ڕۆژ دەبێتەوە."
ئیدی بولبولەکە زیاتر بە سنگ پەستانی لە چڵەکە کرد، لەگەڵشیدا دەنگی گۆرانییەکەى بەرزتر بووەوە، چون گۆرانیی بۆ لەدایکبوونى سۆز دەگوت لە ڕوحی پیاو و ئافرەتدا.
پەڵەی ناسکی پەمەیی هاتنە سەر پەڕەکانى گوڵەکە، وەک ئەو پەڵە پەمەییانەى سەر ڕوخساری زاوا کاتێک ماچی لێوانى بووکێ دەکات. بەڵام چڵەکە هێشتا نەگەیشتبووە دڵی بولبولەکە، ئیدی ناوەوەی گوڵەکە بە سپێتی مابووەوە، چونکە تەنها خوێنى دڵی بولبولێک ناوەوەى گوڵەباغێک سوورپۆش دەکات.
دارەکەهاوارىبۆبولبولەکەکردتازیاتربەسنگپەستانلەچڵەکەبکات. "زیاترپاڵبنێ،بولبولیچکۆلە،" دارەکەوتی "ئەگەرنا،پێشئەوەىگوڵەباغەکەتەواوببێتڕۆژدەبێتەوە."
ئیدیبولبولەکەزیاتربەسنگپەستانیلەچڵەکەکرد، چڵەکەش بەر دڵی کەوت و زریکەیەکى دڕی ئازار بە لەشیدا هات. سەخت، سەخت بوو ئازارەکە؛ توندتر و توندتریش بوو گۆرانییەکەى، چونکە گۆرانیی بۆ ئەو عیشقە چڕی کە بە مەرگ کامڵ دەکرێت، ئەو عیشقەی کە لە گۆڕدا نامرێت.
ڕەنگی گوڵەباغە قەشەنگەکە بووە قرمزیی، وەک ئەو گوڵەباغەى ڕۆژهەڵاتی ئاسمان؛ قرمزیی بوون قەراغی پەڕەکان و قرمزیی بوو وەک یاقووت ناوەوەى گوڵەکە.
بەڵام دەنگی بولبولەکە کزتر بوو، باڵە چکۆلەکانیشی لاواز دەبوون و لێڵیی چاوی داپۆشی. کزتر و کزتربوو دەنگی، هەستى بە شتێکیش کرد دەیخنکێنێت لە قوڕگیدا.
پاشان دواین دەمڕێژی مۆسیقیی کرد؛ مانگى سپی بیستی و کازیوەى لەبیرکرد و لە ئاسماندا خاو بووەوە، گوڵەباغە سوورەکە بیستی و بە نەشئەوە کەوتە لەرزین و پەڕەکانى بۆ هەواى ساردی بەرەبەیان کردەوە. سەدا چووە بۆ ئەشکەوتە پەمەییەکەى سەر گردەکان و شوانەکانى لە خەونەکانیان بێدار کردەوە، بەناو زەلەکانى گوێ ڕووبارەکەدا فڕی و ئەوانیش پەیامەکەیان گەیاندە دەریا.
"سەیرکە! سەیرکە!" دارەکە هاواری کرد "گوڵە باغەکە ئێستا تەواو بووە." بەڵام بولبولەکە وەڵامی نەبوو، چونکە لە چیمەنە درێژەکەدا کەوتبوو چڵەکەش لە سنگیدا.
نیوەڕۆ خوێندکارەکە پەنجەرەکەى کردەوە و سەیری دەرەوەى کرد.
"واای، چ بەختێکى عەجیبە،" هاوارى کرد "ئەوەتا گوڵەباغێکى سوور، لە تەواوى ژیانمدا گوڵەباغێکى وام نەدیوە. ئەوەندە جوانە کە دڵنیام ناوێکى لاتینیی دوورودرێژی هەیە." نوشتایەوە و گوڵەکەى لێکردەوە.
پاشان کڵاوەکی لەسەر کرد و ڕایکرد بۆ ماڵی پرۆفیسۆر، گوڵەباغەکەش لە دەستیدا.
کچەکەى پرۆفیسۆر لە بەردەرگاکە دانیشتبوو ئاوریشمی شینی بە بەکرە لوولدەکرد، سەگە بچووکەکەشی لە لای قاچیەوە کەوتبوو.
"وتت سەمام لەگەڵدا دەکەیت گەر من گوڵەباغی سوورت بۆ بێنم،" خوێندکارەکە هاواری کرد "هانێ ئەمە سوورترین گوڵەباغ لە هەموو دونیادا. ئەم شەو لە بەریەخەتى دەدەیت و سەما دەکەین و ئەویش پێت دەڵبَت کە چۆن تۆم خۆشدەوێ."
بەڵام کچەکە ڕوخساری دا بەیەکدا.
"دەترسم لەگەڵ عەزیەکەم نەگونجێت،" وەڵامى دایەوە "ئینجا، برازاکەى ئەمینداری خەزنەش هەندێک گەوهەری ڕاستەقینەى بۆ ناردووم، هەمووانیش دەزانن کە گەوهەر زۆر لە گوڵەباغ گرانترە."
"بە شەرەفم، تۆ زۆر ناشکوریت" خوێندکارەکە بە توڕەییەوە وتى و گوڵەباغەکەشی فڕێدایە سەر جادەکە وکەوتە ئاوەڕۆکەوە، تایەی گالیسکەیەکیش بەسەریدا ڕۆیشت.
"ناشکور!" کچەکە وتی "با شتێکت پێ بڵم، تۆ زۆر بێ ئەدەبیت، ئینجا دوای ئەوە، تۆ کێیت ؟ تەنها خوێندکارێک. باوەڕناکەم تەنانەت وەک برازاى ئەمینداری خەزنەش پێڵاوەکانت ئازونگەى زیوینیان پێوە بێت" لە کورسیەکەى هەڵسا و چووە ژوورەوە.
" چەند شتێکى پووچە عیشق،" خوێندکارەکە وای وت، کاتێک شوێنەکەى جێهێشت "بەنیوەى لۆجیک بەسوود نییە، چونکە هیچ شتێک ناسەلمێنێت، هەمیشەش ئەو شتانە بە خەڵکى دەڵێت کە ڕوونادەن و وا لە ئینسان دەکات ئیمان بەو شتانە بهێنێت کە ڕاستەقینە نین. لە ڕاستیدا، عیشق زۆر ناپراکتیکییە، لە کاتێکدا کە لەم تەمەنەدا پراکتیکییبوون هەموو شتێکە؛ من دەگەڕێمەوە بۆ فەلسەفە و مێتافیزیک دەخوێنم."
گەڕایەوە بۆ ماڵ و کتێبێکى گەورەی غوباراوی دەرکرد، دەستی کرد بە خوێندنەوە.


پەراوێز(و.ک) :
جۆرێک داری بەڕووە کە هەمیشە سەوزە(holm o