زه‌وى پلاستيك چاپ ده‌بێت
زه‌وى پلاستيك چاپ ده‌بێت
ئا:ره‌خنه‌ى چاو‌دێر
كتێبى زه‌وى پلاستيك_ ناونيشانى كتێبێكى شاعيرى گه‌نج ديار له‌تيفه كه
وابڕياره له‌م ماوه‌يه‌داو له گه‌ڵ چه‌ندكتێبێكى تر له پرۆژه‌ى گولياردا چاپ و
بڵاو بكرێته‌وه.
ديار له‌تيف ده‌نگێكى
نوێى شيعريه‌و وه‌ك خۆيى ده‌ڵێ بۆ ماوه‌ى 9 ساڵده‌بێت كار له‌م پرۆژه‌يه‌دا ده‌كات.
له‌باره‌ى كتێبه‌كه‌و ناوى كتێبه‌كه‌يه‌وه ديار له‌تيف ده‌نوسێت:
دوور لەئەنیمۆس و
ئەنیما، نزیک لەقسەکەرێکی یاخی و ناڕازی، گەڕان بەدوای ڕۆشنایی و خواست بۆ ئاشتەوایی
و یەکسانی چینەکان و ئاشنابوون بەمیتافۆری ونبوون..
(زەوی پلاستیک) لەسەر هەریەک لەو پاژانە دەپەیڤێت و گوزارشتە لەو زەوییە وێرانەی
کە بەدەست کەپیتاڵیزم و جەنگ و مرۆڤەوە پلیشاوەتەوە.
لەدواجاردا خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ زەوییەکی ئارام و لێبووردە و ئاوەدان. دوای نۆ ساڵ پڕۆژەی کارکردنم لەسەر ئەم کتێبە، ئیتر نۆرەی دێت و لەدەرگەی چاپ دەدات.
دەرەنجام دەخوازم
خاوەنداری پرۆسەیەکی بیرکەرەوەی شیعرییم کردبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كارى ديزاين و به‌رگ و كلێشه سازى كتێبه‌كه‌ى له‌لايه‌ن ئازا يوسفه وه بۆ ئه‌نجام دراوه‌و وا بڕياره ئه‌م كتێبه و چه‌ند كتێبێكى تر له ماوه‌يه‌كى تردا له پرۆژه‌ى گوڵياردا چاپ و بڵاو بكرێته‌وه..