سندوقی دراوای نێودەوڵەتی ئاماری زیانە بازرگانیەكانی ترامپ بڵاودەكاتەوە

ئابوری 16/10/2018


سندوقی دراوای نێودەوڵەتی لە كۆتا كۆبونەوەی خۆیدا ئاشكرای كردوە ئەو جەنگە بازرگانیەی كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە بڕی 1.52 تریلیۆن دۆلار زیان بە ئابوری جیهان دەگەێنێت و زیانی دوورخایەنیش بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەگەێنێت 
رۆژنامەی ئەی بی سی ئیسپانی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە سندوقی دراوای نێودەوڵەتی بڵاویكردوەتەوە خراپترین سیناریۆی پێش بینی كراوی ئەو جەنگە ئەوەیە بازاری جیهانی بە رێژی 17% كەم دەكات هاوكات رێژەی بەرهەم هێنانی ناوخۆی جیهانیش بە رێژەی 1.9% دادەبەزێت . بەوەش ئابوری جیهانی لەبەردەم شكستێكی گەورەی ئابوریدایە هاوشێوەی رووداوەكانی ساڵی 2008 و2009
پسپۆرانی ئابوری پێش بینی دەكەن گەشەی ئابوری بازرگانی جیهانی بگاتە 3,9% كە ئەوەش بەراوارد بە ساڵی رابردوو دەكاتە نیوی  رێژەی گەشەكردن و پێش بینیش دەكەن رێژەكە بۆ 0.2 % دابەزێت 
پسپۆرانی سندوقی نێودەوڵەتی پێیان وایە گەر كۆتایی بە دوو جەمسەرگیری بازرگانی جیهانی نەهێنرێت لە نێوان چین و ئەمریكا ،ئابوری جیهانی بڕی 1.52 تریلیۆن زیانی پێدەگات سەرباری زیانی چاوەروان نەكراوەكانی دیكە