بەرهەم هێنانی پرتەقاڵ لە دیالی 70%كەمیكردوە

ئابوری 16/10/2018


ئەحمەد روبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای كرد كە بەرهەم هێنانی پرتەقاڵ لە پارێزگای دیالە 70% لەبەرهەمەكانی لەدەستداوە 
روبەیعی رایگەیاند ناوچەی حەوزی وەقف لە باكوری خۆرهەڵاتی باقوبە كە بەگەورەترین دەروازەی بەرهەم هێنان و بەبازاركردنی پرتەقاڵ و مزرە مەنی  بەگشتی لە پارێزگای دیالە دادەنرێت لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا نزیكەی 70%ی بەرهەمەكانی كەمیكردوە 
روبەیعی ئاشكرای كرد سێ هۆكاری سەرەكی لەپشت كەمبونەوەی بەرهەم هێنانی پرتەقاڵن لەناوچەی حەوزی وەقف كەبریتین لە شەروململانیەكان ، ووشكە ساڵی و بڵاوبونەوەی نەخۆشی 
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە پێشترلە ناوچەی حەوز ساڵانە هەزاران تۆن پەرتەقاڵ بەرهەم دەهێنرا بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەكە گۆراوەو بەرهەمی پرتەقاڵ بەشی ناوخۆ ناكات