قەڵەوی ژنانی خوار تەمەن 50 ساڵ تووشی شێرپەنجە دەكات

تەندروستی 13/10/2018


لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستوە قەڵەوی لە قۆناغی هەرزەكاریدا مەترسی تووشبون بەنەخۆشی شێر پەنجەی قوڵۆن لەنێو ژنانی خوار تەمەن پەنجا ساڵ زیاتر دەكات  
لێكۆڵینەوەكە لەلایەن چەند تۆێژەرێكەوە لە كۆلیژی پزیشیكی لە زانكۆی واشنتۆن ئەنجامدرا 
بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە تیمێك لە تۆێژەران چاودێری دۆخی 85 هەزارو 256 ژنیان كردوە كە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 42 ساڵ بوە ئەو ژنانە كاتێك لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە كراوە نەخۆشی شێرپەنجەو هەوكردنی گەدەیان نەبوە 
بە درێژای ماوەی لێكۆڵینەوەكە كە لە ساڵی 1989 ەوە دەستیان پێكردوە بەردەوام تیمەكە پشكنینیان بۆ زیاد بوونی كێشی ئەو ژنانە و پشكنینی شێرپەنجەی قۆلۆن یان بۆ كردوون 
لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە هەرچەندە كێشی ئەو ژنانە زیادی بكردایە مەترسی تووشبونی ئەو ژنانە بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆن زیادی دەكرد
بۆ شیان دەركەوتوە ئەو ژنانەی كە لە تەمەنی 18 ساڵیەوە كێشیان زیادی كردبوو مەترسی توشبونیان بە نەخۆشیەكە لەوانی تر زیاتر بوە 
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كردوە  قەڵەوی و زیاتربوونی كێشی لەش لەسەرەتای قۆناغی هەرزەكارییەوە مەترسی توشبون بە نەخۆشی قۆلۆن زیاتر دەكات 
پێویستە لە سەرەتای تەمەنەوە هەوڵی كۆنترۆڵ كردنی زیادبوونی كێش بكرێت و پێویستیشە مانگانە پشكنینی تەندروستی بكرێت ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبون بە نەخۆشیەكە