كۆی داهات و خەرجی عیراق ئاشكرا دەكرێت

ئابوری 13/10/2018


ئەمرۆ شەممە  پەرلەمانتار ماجیدە تەمیمی لە فراكسیۆنی سائیرون كۆی داهات و خەرجیەكانی حكومەتی  لەماوەی نێوان مانگی كانونی دووەم تا كۆتایی مانگی ئەیلول ی رابردوو ئاشكرا كرد
تەمیمی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كۆی داهاتی نەوت لەو ماوەیەدا بریتی بوە لە 60,436 تریلیۆن دینار و كۆی داهاتەكانی تر بریتی بوە لە 7,233تریلیۆن دینار و كۆی سەرجەم داهاتەكانی عیراق گەیشتوەتە 67,669 تریلیۆن دینار 
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە داهاتی قۆناغی یەكەم گەیشتوەتە 3,129 تریلیۆن دینار واتە رێژەی داهاتی نەوت بریتی بوە لە 89,32% لەبەرامبەر 10,68% بۆ داهاتە غەیرە نەوتیەكان 
لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كۆی هەردوو بودجەی جاری و وەبەرهێنان بریتی بوە لە 54,332 تریلیۆن دینار واتە رێژەی بودجەی جاری بریتیە لە 79,09% لە بەرامبەر رێژەی 20,91 %
لە راگەیاندراوە ئەوەش ئاشكراوە كە نێوەندی مووچەی مانگانە بۆ ساڵی 2018 گە یشتوەتە 3,899تریلیۆن دینار بۆ سەرجەم هێزی كاری وەزارەت و فەرمانگە حكومیەكان كە ژمارەی سەرجەم فەرمانبەران بریتیە لە دوو ملیۆن و 885 هەزار و 736 فەرمانبەر