تا ساڵی 2025 رۆبۆتەكان نیوەی مرۆڤ لەكارەكانیان دوردەخەنەوە

تەکنەلۆجیا 30/09/2018



ڕۆبۆتەكان لەداهاتودا جێگەی هێزی كاری مرۆڤەكان دەگرنەوەو مرۆڤەكان لەكارەكانیان دوردەخەنەوە، كۆڕبەندی ئابوریناسانی جیهان لەكۆتا لێكۆڵینەوەیاندا، ئاشكرایان كردوە: تا ساڵی 2025 ئەو كارانەی مرۆڤ دەیكات، نیوەی زیاتری ڕۆبۆتەكان دەستی بەسەردا دەگرن.
بەپێی ئەو چاوپێكەوتنانەی كە لەگەڵ بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری كۆمپانیاكان ئەنجام دراوە رۆبۆتەكان تاكو ساڵی  2025 بەڕێژەی 52% جێگەی مرۆڤەكان دەگرنەوەو لەتواناو هێزی ڕۆبۆتەكان دڵنیا بونەتەوە.
بەپێی وتەی كۆڕبەندەكە پێشبینیكراوە كە مرۆڤەكان دەبێت ڕۆڵی تازەببینن لەجیهاندا، بەتایبەتی دەبێت زانیاری ووردیان هەبێت لەسەر بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو بەكارهێنانی ڕۆبۆتەكان لەلایەن مرۆڤەكانەوە.