خەیاڵە زانستیەكانی فیلمی (ماترێكس) دەبنە راستی

تەکنەلۆجیا 24/09/2018

    
  لێكۆڵینەوەیەك لەویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا لە بارەی  ناردن و وەرگرتنی زانیاری لە مێشكی مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە بە خێرایەكی زۆرو ماوەیەكی كەم ئەنجامدرا. 
لە لێكۆڵینەوەكەدا بۆیان دەركەوتوە كە ئەو شەپۆلە كارەباییانەی لە مێشكەوە زانیاری وەردەگرن و زانیاری دەدەنەوە دەتوانرێت بەشێوەیەكی زۆر خێرا كارا بكرێن.
زاناكان لە یەكەم تاقیكردنەوەیاندا شەپۆلە كارەبایەكانی مێشكی فڕۆكەوانێكی بە ئەزموونیان بەشێوەی نەخشەیەكی كارەبای بچوكراوە گواستەوە بۆ مێشكی گروپێك كە ئامادە كرابون بۆ وەرگرتنی وانەی فڕۆكەوانی كە لەرێگەی نەخشە كارەبایەكەوە زانیاریەكانیان بۆ دەگواستنەوە.
لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكەدا بۆیان دەركەوت كە زانیاری ناو مێشكی فڕۆكەوانە بەئەزموونەكە بۆ مێشكی ئەو كەسانەی لەژێر تاقیكردنەوەدا بوون بە ڕێژەی %33 گواستراوەتەوە. بە پێی وتەی زاناكان ئەمە رێژەیەكی دڵخۆشكەرە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە هاوشێوەی خەیاڵی زانستی فیلمی ماترێكسە، كە تێیدا لەرێگەی مێشكەوە زانیاریی دەگوازنەوە بۆ یەكتری.