نوێترین کاری شانۆیی ناوەندی شانۆی تاڤ

ڕەخنەی چاودێر 13/09/2018

نوێترین کاری شانۆیی ناوەندی شانۆی تاڤ

ئا:رەخنەی چاودێر

 

ناوەندی شانۆی تاڤ سەرقاڵی پرۆڤەکردنە لە نوێترین کاری شانۆیدا کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر لە شاری سلێمانی نمایش بکات. شانۆییەکە باس لە كێشە هەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی دەکات، هەوڵدەدات لە ناو چوارچێوەیەکی بەرزی شانۆی و ستاتیکیدا پەیوەندی لەگەڵ بینەرەکانی دروست بکات.

محەمەد مستەفا دەرهێنەری کارە شانۆییەکە پێی ڕاگەیاندین" ئەم کارەشمان لەسەر بنەماو ئەو تێڕوانینە دروستکردووەو سەرقاڵی پرۆڤەکردنین بۆی کە لەپێناویدا ناوەندی شانۆی تاڤمان دروستکردووە، کارەکە بەشێوەیەکی گشتی خوێندنەوەیەکی رەخنەییە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەمان و گێڕانەوەی تراژیدیای پەرت بوونی کۆمەڵگەکەمانە" شانۆیی " بەردەرگای جەهەنم" لە نوسینی کاروان سۆفی و دەرهێنانی "محەمەد مستەفایە" بە بەشداری ژمارەیەک ئەکتەری بە ئەزموون و چەن ئەکتەرێکی دیاری شانۆی سلێمانییە.

 

 

شانۆیی/ بەردەرگای جەهەنەم ‎نوسین/ کاروان عەبدوڵا سۆفی ‎دەرهێنان/ محەمەد مستەفا

‎نواندن/ ڕزگار باهیر ـ زەریا سامی ـ ساوان خالید ـ سۆزیار یاسین ـ میران ئازاد -ئالا سلێمان

‎فۆتۆ گرافەر/ کەژان ئەکرەم ‎بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤ و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ـ بەشی شانۆ ‎لەسەرەتای مانگی (۱٠) دا نمایشدەركرێت

 

 

ساتەکانی پرۆڤە