بوومە لەرزە لە دوو پارێزگای هەرێمی كوردستان دەدات

کوردستان 12/09/2018


بەرێوەبەرایەتی كەش ناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە ئەمرۆ چوارشەممە دوو بوومەلەرزە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵبجەی داوە
بەرێوەبەرایەتێكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كاتژمێر 9:56 خوولەك بوومەلەرزەیەك بەگوری 3.3 پلە بە پێوەری ریختەر وبەقوڵایی 8 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵبجەو قوڵایی 72 كیلۆمەتر لە پارێزگای سلێمانی داوە
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە هەردوو بوومەلەرزەكە زیانی گیانی وماددی بەدواوە نەبوە