ئەمیرێكی سعودیە لە پاریس روتدەكرێتەوە

کۆمەڵایەتی 11/09/2018


چاودێر- ئاژانسەكان:
سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا بڵاویان كردەوە كە رۆژی هەینی رابردوو ئەمیرێكی سعودیە كە ناوەكەیان ئاشكرانەكردوە، لە یەكیك لە هۆتێلەكانی شاری پاریس توشی روداوێكی دزیكردن بۆتەوەو خشڵێكی گرانبەهای لێ دزراوە كە بەهاكەی بە 800 هەزار یۆرۆ مەزەندەدەكرێت.
 ئەوەشیان بڵاوكردەوە كە خشڵە گرانبەهاكە لەقاسەدا پارێزراوە سەرەڕای ئەوەش دزیەكە كراوە. هاوكات ئەو ژورەی كە ئەمیرەكەی تێدا نیشتەجێ‌ بوە هیچ ئاسەوارێكی دزیكردنی پێوە دیار نەبوەو تاكو ئێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە