عیراق بەرەو پاشاگەردانی دەڕوات

ڕاپۆرت 05/09/2018


ئا/ رەمەزان شَیخانی 
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە دەسەڵاتدارانی عیراق لە ئامادەباشیدایە بۆ رووبەروبونەوەی خۆپیشاندەران ،بەتایبەت پاش ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەكان لە بەسرە 6 خۆپیشاندەریان كوشت كە لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەكییەكانی وەكو ئاوو كارەبا هاتونەتە سەرشەقام.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا كە لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە رووداوە توندوتیژیەكانی ئەم دواییە وایكردوە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە خەڵكی بەسرە لەسەرتاسەری عیراق ئەنجامبدرێت بەمەبەستی زیندووكردنەوەی ئەو نارەزایەتیانەی كە لە سەرەتای مانگی رابردوەوە دەستیپێكرد بەهۆی بچرانی بەردەوامی كارەبا و بەكار هێنانی ئاوی نەشیاو بۆ خواردنەوەو بێكاری و شكستهێنانی سیكتەری سیاسی وبێ ئومێدی لە دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ پاش تێپەربوونی چوار مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان 
روونیشیكردوەتەوە چەقبەستنی پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئێرانی ناچار كردوە سازشی زیاتر بكەن و بون بەهۆكاری ئەوەی هیچ سەركەوتویەكی هەڵبژاردن دەرنەكەوێت و پەرلەمانی نوێی عیراق ئیفلیج بكەن 
لای خۆشیەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كە هەوڵی ئەوە دەدات دووەم خوولی سەرۆكایەتی حكومەت بەدەستبهێنێت بە پشتیوانی ئەمریكا داوای كرد لێكۆڵینەوە بكرێت لە هۆكاری كوشتنی خۆپیشاندەرێك لە بەسرە كە بەدەستی هێزە ئەمنیەكان كوژرا.
لەلایەكی دیكەوە یان كۆڤیچ نۆێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق نێگەرانی خۆی دەربری لە بەرامبەر ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكەی بەسرە ، داواشی لە دەسەڵاتدارانی عیراق كرد هێز لە دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن.
داواشی كرد لایەنەكان ناكۆكییەكانیان بخەنە لاوەو پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ 
كۆڤیچ رایگەیاند؛ سەقامگیری وڵات وبوژانەوەی ئابوری هاوتەریبن ،چارەسەری ئاستەنگەكانیش لە ئەستۆی سەركردە سیاسیەكانی عیراقە 
رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە لەم هەفتەیەدا نارەزایەتیەكان توندتر بوە بەتایبەت پاش ئەوەی بۆ یەكەم جار دوێنی پەرلەمانی نوێی عیراق كۆبوەوە شكستی هێنا لە دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان 
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەمریكا و ئێران رێگە چارەو بشكی گەورەیان بۆ دەربازكردنی عیراق لەم دۆخەدا هەیە هەرچەندە واشنتۆن دەستەكەی لاوازە.
رۆژنامەكە باسی لەوەكردوە عەبادی هاوپەیمانێتی لەگەڵ موقتەدا سەدر كردوە كە نەیارێكی توندی ئەمریكایە و ئەستێرەی بەختی سەدر لە ساڵی 2004 دەركەوت كە چوە پال َریزی دژایەتیكردنی داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە ،هەرچەندە لە ئێستادا دژایەتی كردنەكەی سەدركاڵ بوەتەوە بەڵام رەخنەكانی لە ئەمریكا بەردەوامە.
لەپاڵ ئەوەشدا سەدر دژی دەسەڵات و نفوزی ئێرانە لە عیراق بەڵام هاوكات پەیوەندی باشی لەگەڵ سەركردە سیاسی و ئاینیەكانی ئێران هەیە.
پێویستە حكومەتی داهاتووی عیراق هاوسەنگی رابگرێت چونكە پێویستی بە پشتیوانی ئەمنی ئەمریكایە لە پێناو رێگگەگرتن لە دەركەوتنی گرووپی تێرۆرستی نوێ و هاوكات دەست بە پەیوەندیە بازرگانیەكانیەوە بگرێت لەگەڵ ئێران لەكاتێكدا ئیدارەی ئەمریكا هەوڵی پەراوێزخستنی ئێران دەدات لەرێگەی نوێككردنەوەی سزاكان بەهۆی بەرنامە ئەتۆمیەكەیەوە.
سەرچاوە/ واشنتۆن پۆست.