نوێترین توێژینەوە: چای سەوز بخۆ و خەمی شێرپەنجەت نەبێ

تەندروستی 02/09/2018



ئاژانسەكان: بابان
سەرەڕای ئەوەی توێژەران و پسپۆڕانی تەندروستی جەختیان لەوە كردۆتەوە كە چای سەوز بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی كێش و سووتانی چەورییەكان گرنگییەكی ئێجگار گەورەی هەیە، بەڵام توێژەران و پسپۆڕان، گەیشتوونەتە ئەنجامی توێژینەوەیەك كە سوودی چای سەوز لەوە گەورەترە كە تا ئێستا زانراوە!
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانیا ئاشكرای كردووە كە پسپۆڕانی خۆرشت و خۆراك و پزیشكان، گەیشتوونەتە ئەنجامی توێژینەوەیكی زانستی كە چای سەوز چارەسەرێكی ئێجگار بەهێزی نەهێشتنی وەرەمە شێرپەنجەییكانە.
توێژەران دەڵێن: چای سەوز توانایەكی بەهێزی خامۆشكردنی خانەشێرپەنجەییەكانە، بەشێوەیەك دەتوانێت لاوازیان بكات و نەهێڵیت گەشەبكەن، رێگەش دەگرێت لەوەی وزەی ئەو خانە شێرپەنجەییانە نوێببنەوە.
بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی دەیای مەیل-ی بریتانی، توێژەرانی زانكۆی (سالفۆرد)ی بریتانیا، ئاشكرایانكردووە كە گەیشتوونەتە ئەنجامێكی سەرسوڕهێنەر، كە چای سەوز دەتوانێت وزەی خانە شێرپەنجەییەكان خامۆشبكات‌و نەهێڵێت خۆیان نوێ بكەنەوەو وزەی نوێ وەرگرن، ئەمەش بەتەواوەتی مانای وایە كە ئەوخانە شێرپەنجەییانە ناتوانن خۆیان نوێ بكەنەوەو بەمەش وردە وردە بەرەو لەناوچوون دەچن.

سەرچاوە: سایتی سكای نیوز