كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێكی نوێ‌ نمایش دەكات

تەکنەلۆجیا 01/09/2018


 

 
چاودێر -ئاژانسەكان
كۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی رۆژی  12ی سێپتەمبەری بۆ نمایشكردنی مۆبایلە تازەكەیان و چەند بەرهەمێكی دیكە دیاریكرد.
بەرپرسانی كۆمپیانیای ئەپڵ رایانگەیاندووە، كە لە (هۆڵی ستیفن جۆبز) لە ویلایەتی كالیفۆرۆنیا، بەرهەم تازەكەیان نمایش دەكەن. هەرچەندە تاوەكو ئێستا بە فەرمی ئەو بەرهەمانە ئاشكرا نەكراوە كە كۆمپانیای ئەپڵ نمایشیان دەكات، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لە نێو كۆمپانیاكە دزەیان كردووە ئەمجارە (ئەپڵ) سێ مۆبایلی ئایفۆن و دوو مۆبایلیش بە شاشەی OLED و جۆرێكی تایبەت بە ئایفۆنی ( x ) كە بە سێ كامێرایی و جۆرێكی ئایپادی پرۆ نمایش دەكات.
كۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی 1976 لەلایەن هەریەكە لە (ستیف جونز) ، (ستیف وزنیاك) و (رونالد واین) دامەزراوە، بارەگای سەرەكی كەوتووەتە ناوچەی كوبیرتینو لە ویلایەتی كالیفۆرنیا.