سكارلێت جۆهانسن بە پڕ داهاتترین ژنە ئەكتەری 2018 هەڵبژێردرا

ژن 25/08/2018

 
چاودێر نیوز-ئاژانسەكان
گۆڤاری فۆربس راپرسییەكی كردووە لە بارەی داهاتی ساڵانەی ژمارەیەك ژنی ناودار لە بوارەكانی سینەما و میدیا و تەلەڤیزیۆندا و داهاتی هەریەكێك لەوانەی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكردووەتەوە.

بەگوێرەی راپرسییەكە، سكارلێت جۆهانسن ژنە ئەكتەری هۆڵیود، 40 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری دەستكەوتووە، بەوەش بووە بە پڕداهاتترین ژنە ئەكتەر بۆ ساڵی 2018.

گۆڤارەكە ئاشكرایكردووە، سكارلێت جۆهانسن بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی (بڵاك ویدۆ)ـدا كە رۆڵی ژنە سیخوڕێكی روسی بینیووە، بڕی ئەو داهاتەی دەستیدەكەوت، بۆ چوارهێندە بەرزبووەتەوە.
هەروەها گۆڤارەكە بەم جۆرە ریز بەندی زۆرترین داهاتی بۆ ژنە ئەكتەرەكانی هوڵیود كردووە:
1-    سكارلێت جۆهانسن -40 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار.
2-    ئەنجلینا جوڵی – 28 ملیۆن دۆلار
3-    جەنیفەر ئەنستن 19 ملیۆن و پێنج سەد هەزار