له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌و داعشه‌ی بینیوه كه‌دوای رفاندنی له‌شه‌نگال فرۆشتویه‌تی
ژن 18/08/2018
چاو‌دێر: ئه‌شواق حه‌مید، ئه‌و كچه‌ی كه‌له‌ده‌ستی داعش رزگاری بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌نگال له‌ساڵی 2014 رفێندرا، هه‌مان ئه‌و تیرۆرسته له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌بینێت كه پێشتر به‌سه‌د دۆلار فرۆشتبووی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌شواق حه‌مید، له‌میدیا جیهانیه‌كان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی له‌شاری فۆرتمبێرگی ئه‌ڵمانیا، ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه‌و به‌دوای هومام گه‌ڕاون، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌ستیان ئه‌وه‌یه كه هومان وه‌ك په‌نابه‌ر خۆی تۆماركردوه‌و، ئه‌شواقیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
ئه‌شواق به‌میدیاكانی راگه‌یاندوه:" هومامی له‌شوێنێكی گشتی شاری فۆرتمبێرگ بینیوه، بۆیه له‌ترسی ئه‌و تیرۆرسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.