پێش جه‌ژن هه‌مووان موچه وه‌رده‌گرن
چاودێرنیوز: وابڕیاره پێش جه‌ژنی قوربان ته‌واوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون موچه وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێرنیوز" ووتی:" ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر".
وتیشی:" به‌م شێوه‌یه وه‌زاره‌ت ده‌ستی كراوه‌ده‌بێت و ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان كه موچه‌یان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه پێش جه‌ژن وه‌ری ده‌گرن".
رونیشكرده‌وه:" ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی به‌غدا زیاتر له 300 ملیار دیناره.