بیخەرەوە یادت کە ئەوە خۆیەتی، خوان ڕۆلفۆیە
بیخەرەوە یادت
کە ئەوە خۆیەتی، خوان ڕۆلفۆیە
شاڵاو حەبیبە
بیخه‌وه
یادت، خوان ڕوڵفۆ، هاوڕێکەی گارسیا ماركیز و كارلۆس فوئێنتس، له شانزه‌یه‌می مه‌یی
1917ـدا، له گوندی سه‌ن گابرییەل، له خێزانێكی خاوه‌ن زه‌ویدا، كه ئه‌و زه‌وییانه
له شۆڕشی مه‌كسیكدا له‌ناو چوون، له دایك بوو. قۆناغی منداڵیی، به سه‌ختی به
ڕێ كرد، چونكه له ساڵه‌كانی 1926 تا 29ـدا، شاهیدی توند‌وتیژترین شه‌ڕی مه‌زهه‌بیی
كاتۆلیكی بوو.
بیخه‌وه
یادت، كه شه‌شساڵان بوو، باوكی له‌گه‌ڵ دوان له مامه‌كانی، له جه‌نگی
كاتۆلیكیدا كوژران و دوو ساڵ دواتر، دایكیشی كۆچی دواییی كرد. له ده‌ساڵییشدا بە
ده‌ستی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانیان سپارد و چوار ساڵی له‌وێ به‌سه‌ر برد. بیخه‌وه
یادت، كه ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه خوێنه‌رێكی وتووریا بوو. مه‌یلی بۆ كتێب
كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه ته‌نیا هه‌شت ساڵی بوو. له‌و قۆناغه‌دا به هۆی بارودۆخی
خراپی كڵێسه‌وه، جه‌نابی قه‌شه‌ی ناوچه‌كه، كتێبخانه‌كه‌ی خۆی لای دایه‌گه‌وره‌ی
ڕوڵفۆ به ئه‌مانه‌ت دانا، بیخه‌وه یادت، كه خوان ته‌واوی كتێبه‌كانی ئه‌و
كتێبخانه‌یەی خوێندنه‌وه.
ساڵی 1940
بخەوە یادت، كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو، ڕوڵفۆ ده‌ستی به نووسین کرد. له
1948ـیشدا له‌گه‌ڵ ״كارلا ئاپایچیۆ״دا بوو، كه زه‌واجی كرد و بوونه خاوه‌نی چوار منداڵ. بیخه‌وه
یادت، كه ڕوڵفۆ له كۆی گشتیدا، حه‌ڤدە چیرۆك و یه‌ك ڕۆمانی نووسین. کتێبی چیرۆكه‌كانی
به ناوی ״ده‌شته سووتاوه‌كان״ه‌وەیە، كه نیشاندانی نەفرەت و دیمه‌نگه‌لی بێڕه‌حمانه‌ی دنیای
ده‌وروبه‌ری بوو. له 1953ـدا و ئه‌وكات كه 35 ساڵی بوو، بڵاوی كرده‌وه. ڕۆمانی ״پیدرۆ پارامۆ״یشی 1955 چاپ كرد، كه پێشتر ناوی ״ده‌نگه‌كان״ بوو. هه‌ر ئه‌و ڕۆمانه بوو كه بووه
ئیلهامبه‌خشی گارسیا ماركیز بۆ ڕۆمانی سه‌دساڵ ته‌نیایی.
ڕۆمانی ״پیدرۆ پارامۆ״ بخه‌وه یادت، چیرۆكی پیدرۆ خۆی، كه بۆ گه‌یشتن
به ئامانجه‌كانی به پێویستی ده‌زانێت هه‌ر كه‌سێك كه له‌سه‌ر ڕێی بێت لە ناوی
بەرێت. ته‌نانه‌ت باوك و مێردی ژنێك ده‌كوژێت و ژنه‌كه‌یش ده‌بات بۆ خۆی. بیخه‌وه
یادت، كه ڕۆمانی پیدرۆ پارامۆ وه‌ك تابلۆگه‌لێ وایه كه پێوه‌ندییان پێكه‌وه
نییه، به‌ڵام پێكه‌وه واتایه‌ك به خوێنه‌ر ده‌به‌خشن و وه‌ك له‌ته‌كانی شكاوی
ئاوێنه‌یه‌كن كه بە هەموویان ڕووخساری كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كه پێک دەهێنن.
بیخه‌وه
یادت، به‌و كه‌منووسییه‌ی خۆیه‌وه، له 1970ـدا خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیاتی مه‌كسیكی
برده‌وه، له 1980ـدا بووه ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای زمان و له 1985ـیشدا ئیسپانیا
خه‌ڵاتی سێرڤانتسی له‌به‌ر ئافرێنراوه ئه‌ده‌بییه‌كانی، پێ به‌خشی.
به په‌یڕه‌ویی
له ناتۆرالیزمی فه‌ڕه‌نسی، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی باوی چیرۆكبێژیی مه‌كسیكدا
بەربەرەکانێی کرد. خه‌یاڵ و واقعییه‌تی ئاوێتە كرد. له ڕسته‌ی كورت كه‌ڵكی وه‌رگرت
و له بری حاڵه‌تی خۆئاگایی، سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕه‌فتار و له داوه‌ریی ئاشكرای
كاره‌كته‌رەكانی کە وه‌سفی ده‌كردن، خۆی بەدوور گرت. بیخه‌وه یادت، كه خوان
ڕوڵفۆ ئه‌مه‌ی له کوێوە هێنا و چۆن پێی گه‌یشت؟ بێگومان به‌رهه‌مەکانی ئه‌وه
نیشان ده‌ده‌ن، كه له‌ژێر كاریگه‌ریی نووسه‌رانێكی وه‌ك، كنووت هامسۆن، سه‌لما
لاگرالۆف، ئێف ئه‌ی سیلان و هه‌روه‌تر ویلیا‌م فۆكنه‌ردا نووسیویەتی، كه هه‌ڵبه‌ت
به‌رهه‌مه کەمەکانی خۆیشی، له‌سه‌ر نووسراوه‌كانی بارگاس یۆسا و گارسیا ماركیز و
ئه‌لمێرا مه‌ندۆزایش كاریگه‌ر بوون.
ئادگاری به‌رجه‌سته‌ی
چیرۆكه‌كانی بخه‌وه یادت، كه پێوه‌ندیی پڕكێشمه‌كێشی نێوان باوك و كوڕ، فلاش باك
بۆ توندوتیژی، دیمه‌نگه‌لی نه‌مر، قورساییی گوناح و مه‌رگ دەخاتە ڕوو. زۆربه‌ی
دایەلۆگه‌كانیشی له شێوه‌ی مۆنۆلۆگدان. ئۆكتاڤیۆ پازیش بخه‌وه یادت، كه جارێك
له جاره‌كان گوتی: ״تاقه‌ڕۆماننووسی مه‌كسیكی، كه له بری
شیكردنه‌وه، وێنه‌یه‌ك له ده‌وربەری فیزیكیمان پێ ببه‌خشێت، ڕوڵفۆیه.״
له ده‌یه‌ی
شه‌ستدا، ڕۆمانی دووه‌می نووسی، به ناوی زنجیره‌چیا. بیخه‌وه یادت، كه نیشانی
كه‌سی نه‌دا، چاپی نه‌كرد و هه‌ر ئه‌وكاتیش له‌ناوی برد. به یه‌كجاری وازی له
نووسین هێنا و ڕووی كرده سیناریۆنووسین بۆ سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن. به هاوكاریی
ماركیز و فوێنتس، یەك له باشترین سیناریۆكانی به ناوی El Gallodoroـوه نووسی، كه له 1964ـدا كرا به فیلم.
بیخه‌وه یادت، كه وێنه‌گرێكی باشیش بوو. فوێنتسی هاوڕێی، له 2002ـدا كتێبێكی به
ناوی ״مه‌كسیكی خوان ڕوڵفۆ״وە بۆ چاپ كرد، كه 175 وێنەی تێدا بوو.
وێنه‌گه‌لێ له خه‌ڵكی و زه‌وییه‌كانیان، ژنان له جلی گوندییانه‌دا، ژه‌نیاران و
ئامێره‌كانیان و بینا وێرانەکان. له‌و وێنانه‌دا ویستبووی بێده‌نگی و ڕیتمی ده‌روونیی
خه‌ڵكی ده‌رەوه‌ی شاره‌كان نیشان بدات.
17ـی ژێنیوه‌ریی 1986 بخه‌وه یادت، كه چی
ڕووی دا. له‌و ساڵه‌دا بوو ڕوڵفۆ به جه‌ڵده‌ی دڵ دنیای به‌جێ هێشت و به‌ره‌و شاری
مردووه‌كان ڕۆیشت، به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی پیدرۆ پارامۆی لێ مردبوو؛ به‌رەو كۆمالا.
بیخه‌وه یادت، كه ئه‌م نووسینه چیت بیر ده‌خاته‌وه؟ بێگومان ئه‌و چیرۆكه‌ی
خوان ڕوڵفۆ، کە به‌م جۆره ده‌ست پێ ده‌كات: بیخەوە یادت؛ ئۆربانۆ گۆمز، كوڕی دۆن
ئۆربانۆی كوڕه‌زای دیماس، مەبەستم ئه‌و كه‌سه‌یە کە ڕابه‌ریی تیپی گۆرانیی شه‌وانه‌ی
ده‌كرد. […]
كه‌وته‌وه
یادت؟