بۆ دزی چوو، بەڵام بوە خاوەنی كار

کۆمەڵایەتی 09/08/2018


سەرچاوەیەك لە پارێزگای دیالە بڵاویكردەوە هەرزەكارێك لە باقوبە بەمەبەستی دزیكردن رودەكاتە كۆگایەك بەڵام خاوەن كۆگاكە دەستگیردەكات و دواتر دەیخاتە سەركار. 
بەگۆێرەی سەرچاوەكە ئەو هەرزەكارە روودەكاتە كۆگایەكی فرۆشتنی كەل و پەلی بینا سازی لە دەوروبەری شاری باقوبە بەڵام هەرزوو خاوەن كۆگاكە ئاشكرای دەكات و دەستگیری دەكات بەڵام دزەكە رادەستی پۆلیس ناكات بەڵكو ئامۆژگاری دەكات و بڕی 50 هەزار دینای پێدەدات و دەیكاتە شاگردی خۆی پاش ئەوەی بۆی دەردەكەوێت كە هەژاری  و نەبونی ناچاری كردوە دەست بەدزی كردن بكات 
سەرچاوەكە باسی لەوەكردوە زۆربەی حاڵەتەكانی دزی كردن بەهۆی نەبونی و هەژاریەوە ئەنجام دەدرێت لە باقوبە وشارەكانی دیكەی عیراق. 
لە ئێستا بەهۆی راوەستانی زۆربەی كەرتەكان و بڵاوبونەوەی بێكاریەوە رێژەی دزی كردن تا لە عێراقدا زیادی كردوە.