تادێت بەهای لیرەی توركی زیاتر دادەبەزێت

ئابوری 04/08/2018

      

چاودێر نیوز

بەهای دۆلارێك پێنج لیرەی توركی تێپەڕاند و بەهای یەك یۆرۆش بوو بە‌ 90.5 لیرەی توركی.

هەڵئاوسانی قەیرانی ئابوریی توركیا، رۆژ بە ڕۆژ زیاتر تەشەنە دەكات، زیادبوونی بەهای دۆلار و یۆرۆ جارێكی دیكە ئابووریی توركیای هەژاندووە.
دوای ئەوەی ئەمەریكا بەهۆی ئازادنەكردنی قەشە ئاندرێو بروونسۆن سزای بەسەر عەبدولحەمید گیول، وەزیری داد و سولەیمان سۆیلوو وەزیری ناوخۆی توركیا سەپاند، بەهای دۆلار لە بەرانبەر لیرەی توركی زیاد بووە.
بەهای دۆلارێكی ئەمەریكی پێش ئەو بڕیارە،  پێنج لیرەی توركی بوو، ئەمڕۆ ڕیكۆردێكی دیكەی شكاند و بوو بە 7.5 بەهای یۆرۆیەكیش بوو بە 90.5 بۆرسەش ٢%ی بەهاكەی كەمكردەوە و بەم شێوەیە ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت.
جێی باسە گرانییەكی زۆر لەو وڵاتە هەیە باج لەسەر هەموو كاڵا و بەروبومێك زیاد بووە.