جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان، له‌نێوان وه‌حشیگه‌ری داعش و ، بێ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، و به‌رده‌وامی ئازار
چاودێرنیوز: چوار پێش ئێستا‌و له3ی ئایدا، گروپی تیرۆرستی داعش هێرشیكرده سه‌ر سنوری قه‌زای شه‌نگال و به‌هه‌زاران كه‌سی كوشت و به‌هه‌زارانی تریشی رفاند، كه زۆرینه‌یان ژنان و كچان و مندان بوون.
زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س رزگاركراون
خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لای ئه‌وانه‌و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه باوه‌ڕپێكراوه، له رۆژی 3ی ئابی 2014ه‌وه كه داعش شه‌نگالی داگیركرد، تا ئێستا له كۆی شه‌ش هه‌زارو 417 هاووڵاتی ئێزیدی رفێنراو، سێ هه‌زارو 315 كه‌سیان رزگاركراون و سێ هه‌زار و 102 كه‌س دیكه‌شیان لای داعش ماون و بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها 100 هه‌زار كوردی ئێزدیش روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه.
69 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:"له 3ی ئابی 2014 دا كاتێك داعش شه‌نگالی داگیركرد، هه‌زار و 293 هاووڵاتی ئێزدی شه‌هید بوون، له‌دوای روداوه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا 69 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌یان گۆڕی تاكه كه‌سی له‌سنوری شه‌نگال دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتوویه‌تی:"، باسی له‌وه‌شده‌كات كه به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌نگاله‌وه، هه‌زارو 759 منداڵ باوك و 407 منداڵیش دایك و 389 منداڵی دیكه‌ش دایك و باوكیان له‌ده‌ستداون، هه‌روه‌ها 220 منداڵیش دایك و باوكیان له‌لای داعش ماون.
ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر
هه‌ر به‌پێی ئاماره ره‌سمی و ئه‌و سكاڵایانه‌ی تۆماركراون ، دوو هه‌زارو 36 كچ و ژنی ئێزدی كه هه‌زارو 52یان له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌وه‌ن و 984 یشیان له‌سه‌رو 18 ساڵانه‌وه‌ن ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌رو روبه‌ڕووی توندی توندوتیژی بونه‌ته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان بێ ئه‌نجامن
دوای كاره‌سات و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرس و راسپێردرا بوون بۆ پاراستنی شاره‌كه له رۆژی 14ی ئابی 2014دا، مه‌سعود بارزانی كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، راگه‌یاند: له‌دوای روداوه‌كانی شه‌نگال و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خوشك و برا ئێزیدییه‌كانماندا هات، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منی و سه‌ربازی و حزبیانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی شه‌نگالیان له‌ئه‌ستۆبوو له‌سه‌ر كاره‌كانیان لاده‌درێن و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان پێكهاتووه‌و لیژنه‌كه بڕیار له‌سه‌ر سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌دات كه له‌پاراستنی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه، كه‌مته‌رخه‌م بوون.
بارزانی راشیگه‌یاند: ئه‌و به‌رپرسانه ده‌بوایه گیانی خۆیان فیدا كردباو شه‌نگال-یان به‌جێنه‌هێشتایه، هه‌ر وه‌ك به‌ڵێنیان به من دابوو.
سزای كه‌س نه‌دراوه
حسێن نه‌رمو، كاندیدی ئێزدییه‌كان كه له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێناوه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌كاتی داگیركردنی قه‌زای شه‌نگالدا زیاتر شه‌ش هه‌زار ژن و كچ و پیاوی ئێزدییه‌كان به‌ر شاڵاوی داعش كه‌وتن، رایگه‌یاند: جێگه‌ی داخه دوای چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كانی شه‌نگالدا هات، تائێستا سزای هیچ یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه نه‌دراوه كه ده‌ستیان له به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگالدا هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگالیش له‌ده‌ست داعش، به‌شێكی كه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، 70%ی خه‌ڵكی شه‌نگال له كه‌مپی ئاواره‌كاندا نیشته‌جێن و به‌شێكیشیان روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه، وتیشی: ئێستا شه‌نگال به‌ده‌ست حكومه‌تی عیراقه‌وه‌یه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
ئازارێكی نه‌بڕاوه
دوای چوار هێشتا تازه ئازاری برینی ئێزیدیه‌كان زیاتر ده‌بێته‌وه‌و، به‌هه‌زاران كچ و ژن و منداڵ بێ سه‌روشوێنن یان كه‌سیان له‌و كاره‌ساته بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و كچ وژنانه‌ی له‌ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش رزگاریان بووه، كاریگه‌ری سته‌م و زوڵمه‌كانی داعش وایلێكردوون كه نه‌توانن بۆ ساتێكیش بێ ئازار بژین، هه‌رچه‌ند رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مرۆییه‌كان له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره ده‌روونیه‌كانن به‌ڵام ئاخۆ كه‌ی و چۆن و كۆتاییه‌ك بۆ ئه‌وه هه‌یه.