دروستكردنی جۆرە كیسەیەكی نایلۆن كە لە ئاودا دەتوێتەوە

ژینگە 02/08/2018


لە چیلی ئەندازیاران جۆرە كیسەیەكی نایلۆن یان خستوەتە روو كە لە ئاودا دەتوێتەوەو ژینگەش پیس ناكات، نهێنی ئەو داهێنانەش لەوەدایە كلس لە جێگەی نەوت بەكاردەهێنن.
رۆبرتۆ ئەستیتیە بەرێوەبەری كۆمپانیای سولۆباغ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سانتیاگۆ ئاشكرای كردوە بەرهەمەكەیان لە بەردی كلسی دروستكراوەو زیان بە ژینگە ناگەێنێت.
هیواشی خواست ئەو بەرهەمە كە لەمادەی بولیفینیل ی كحولی دروستكراوەو لە ئاودا دەتوێتەوە لەمانگی تشرینی یەكەمی داهاتوەوە بخرێتە بازارەكانی چیلیەوە .
وتیشی كارەكە وەكو نانەوەخانە وایە بۆ دروستكردنی نان پێویستیمان بە هەویرە، لێرەدا هەویرەكە بریتیە لە بولیفینیل ی كحولی و چەند پێكهاتەیەكی دیكە كە رەزامەندی ئاژانسی خۆراك ودەرمانی ئەمریكای لەسەرە ئەوەش رێگەی بۆ خۆش كردین بەرهەمی پلاستیكی جیاواز بەرهەم بهێنین.
لەپاڵ كیسە تەقلیدیەكان جۆرە كیسەیەكی دیكەیان خستوەتە روو كە لە كوتاڵ دروستكراوە وچەندین جار بەكاردەهێنرێت و ئەم كیسەیە زۆر بەهێزە و لە ئاوی گەرم دا شیدەبێتەوە.
ئەستیتیە لەبەردەم رۆژنامەنوسان پاش توانەوەی كیسەكە رایگەیاند تەنها مادەی كاربۆن لە ئاوەكەدایە و هیچ شۆێنەوارەیەك بە لاشەی مرۆڤەوە بەجێناهێڵێت و پاش تاقیكردنەوەكەش ئەو ئاوەی خواردەوە كە كیسەكەی تێدا توایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد جیاوازی نێوان كیسە پلاستیكیە كۆنەكان و ئەو جۆرە نایلۆنە ئەوەیە جۆرەكەی یەكەم نزیكەی 150 ساڵ بۆ 500 ساڵ لە سروشتدا دەمێنێتەوە بەڵام جۆری دووەم لە ماوەی 5 خولەكدا دەتوێتەوە