رۆنی ماسی دڵ دەپارێزێت

تەندروستی 30/07/2018


زاناكان دەڵێن خواردنی ماسی كە ڕۆنی  ئۆمیگا 3  تێدایە، ڕێگایەك بۆ پاراستنی دڵمان و هۆكارێكە بۆ باش هێشتنەوەی تەنكۆڵكانی دڵمان. 
دۆزەرەوانی كوكرین ( دامەزراوەیەكی ناحكومییە و دەستكەوتی مادی نییە وە لە چەند بەشێك پێك هاتووە وە 31 هەزار خۆبەخشی هەیە لە 120 وڵاتی جیهاندا) دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە لەسەر زیاتر لە 100,000 كەس, وە بۆیان دەركەوت كە رۆنی ماسی هۆكارێكە بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ.
ئەتوانین لە ڕێگەی خواردنی ماسییەوە بڕێكی باش ئۆمیگا 3 بەدەست بێنین و زاناكان خواردنی ماسی بە ژەمێكی سەرەكی دەزانن و بە باشتریشی دەزانن بۆ تەندروستی گشتی. هاوكات ئێن ئێچ ئێس ( خزمەتگوزاری تەندروستی جیهانییە لە ئەمەریكا) دەڵێت: هەموو كەسێك پێویستە هەفتەی دوو پارچە ماسی بخوات, یەكێكیان بۆ ڕۆنی ماسییەكە وەك ماسی: سەلەمون, تونا, ماكریل, وە ئەوەی تریش بۆ دەستكەوتنی  هەموو سودە باشەكانی.