گەشتە نێودەڵەتییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ و ڕاپۆرت 10/06/2018


بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش زیاتر لە 8 مانگ لە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتیەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێكردەوە.
ئەمرۆ یەكشەممە دانا محەمەد بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند :كاتژمێر حەوتی سەرلە بەیانی ئەمرۆ گەشتە نێودەوڵەتییەكانی نێوان سلێمانی و تاران ی پایتەختی ئێران دەستی پێكرد.
باسی لەوەشكرد سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكەم فرۆكەی نەفەر هەڵگر لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە كە لە تاران ەوە هاتبوو ، پاشان دووبارە گەرایەوە ئێران.
رۆژی 29ی مانگی ئەیلول ساڵی 2017 حكومەتی عیراق بریاری دا گەمارۆ بخاتە سەر گەشتە نێودەوڵەتیەكانی سەر هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لەدژی ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان