ڕادیۆ-ی بانگخوازان و قسەو ژمارەی گیرفانیان
من دەپرسم ئایا دەكرێت هەر ووتارخوێن و بانگخوازێك، نزیك بە هەزار كەس بێ ئابڕو و هاوڕەگەزباز و بێ ئەخلاق و بێ شەرەف و بێ كەرامەت بكات و سبەی بە ڤیدیۆیەك بڵێ (ببورن هەڵەبووم).. (ببورن پەشیمانم) .. (نەمزانی) .. (وامزانی ڕادیۆ
بوو)...
ئەگەر ئەمە لۆژیك و ڕێوشوێنی كردنی هەیە، دەپرسمەوە چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ ئەوەی سبەی لەژێر ناو و حوكم و فەتواو شەرعەنەی جۆراو جۆر و جیاوازەوە، بڕیاری كوشتن و قەتڵ و شەرەفپاكردنەوە بدات و بۆ ڕۆژی داهاتووش بە ڤیدیۆیەكی لەو چەشنە بڵێت (زۆر داوای لێبووردن ئەكەم و غەڵەت بووم !)..
جا دیقەت بدەن .. ئەم بانگخوازە! كەپێموابێت پێشنوێژكار و ووتارخوێنی مزگەوتێكییشە! بە زاری خۆی دان بەوەیا دەنێت كە لەخۆیانەوە ژمارەو ئامار و ڕەقەم فڕێ ئەدەنە نێو سۆشیەڵ میدیا و ئەو ڕەقەم و ئامار فڕێدانە گیرفانییەش دەچێتە نێو ووتارەكانیانەوە .. بەم لۆژیكە بێت بەشی هەرەگەورەی داتاو مەعریفەتی ووتارەكانیان، قسەی گیرفان و لەخۆوەن و فڕیان بەسەر لۆژیك و لۆژیكی زانستییەوە نییە .. هەر وەك ئەوەی بڵێ لە سەدا ٣٤%ی ژنی مصر حیز و لەشفرۆشن !
لەسەدا ٧٣ ی گەنجانی كورد تلیاككێشن!
ئەمە یەكێكە لەنمونەی ئەوانەی جاڕی پەشیمانی دەدەن پاش ئەوەی ڕۆژی پێشوو لە سۆشیەڵ میدیا كردیانە هەرا، بەوەی ٩٠٠ هاوڕەگەزخواز و هاوڕگەزباز لە شوێنێكی وەك سەید صادق هەن.. دەشڵێت ئەو ژمارەیەش كە باسم كرد، هەرشتێ بوو هاوبەدەمما!.. ئێ سبەی چی بكەین فەتواو شەرعەنەی قەتڵ و جیهاد و تەكفیرو كوشتنیشمان بێ بەدەمتا!