دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە

كاروان یاروەیس 12/03/2021

  دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە بۆ رەخساندنی زەمینەی كۆبونەوەی نێوان سەرۆك لاهور و سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی یٔەرێنیە، كاتەكەشی گونجاوە. لەكاتێكدایە كاردانەوەكان لەبارەی نەخشەی كوردستانی گەورە لەسەر یٔەو پوولەی بەدیاری درایە پاپای فاتیكان، دەریانخست كوردستان چەند مەترسی گەورەی لەسەرە و پەرتەوازەیی نێوماڵی كوردیش لەهەموو مەترسیەكان گەورەترە. 
   یەكێتی ‌و پارتی وەك دوو هێزی سەرەكی حوكمڕان، كابینەی هاوبەش ‌و بەرژەوەندی هاوبەش و یٔەرك‌و بەرپرسیارێتی مێژوویی هاوبەشیان هەیە. باشكردنی گوزەرانی خەڵك ‌و چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا و ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان ‌و  دوورخستنەوەی مەترسییەكانی سەر كوردستان، بەبێ‌ رێكەوتن ‌و هیمەتی هاوبەشی هەردوولا سەرناگرێ‌. 
   پارتی ‌و كاك مەسعود لەو ڕاستیە گەیشتوون، كە یەكێتی یەك یەكێتی یە، پەیوەندی پارتی لەگەڵ یەکێتی یەك پاكێجە و ناكرێ‌ لەگەڵ هەندێكی مامەڵە بكەی ‌و هەندێكی تری بایكۆت بكەی. بەم رێگایە نە كێشە سیاسیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی چارەسەر دەبن، نە پەیوەندییەكانیشیان بەو جۆرە یٔاسایی دەبێتەوە، كە لە یٔاست راپەراندنی یٔەركە هاوبەشەكان بێت. 
   كاك لاهور ڕاستگۆیانە بەرگری لە بنەما سیاسی ‌و حزبیەكانی خۆی كردووە، بە ڕاشكاوی كێشە و جیاوازییەكانی یەكێتی ‌و پارتی لەبارەی حوكمڕانی ‌و پرۆسەی سیاسی خستۆتەروو، یٔەم تەرزە لەسیاسەت، لای پارتی هەرس نەدەكرا و ڕەنگە ژینگەی سیاسی كوردستانیشی یٔاڵۆزكردبێت، بەڵام بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گونجاوترە، تەرزی پەنجكردن و موجەمالەكردنی یەكتری بەبێ‌ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان پەسەند نیە. 
   دانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ پارتی و بارزانی یەكسان نیە بە سازش ‌و تەسلیمبوون. یٔەگەر پێشوەخت گرەنتی یٔەوە بكرێ‌ دانیشتنەكە بەرپرسیارانەیە و دەروویەك یٔەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان ‌و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ‌و پارتی لەسەر بنەمای هاوسەنگی لە بڕیار و ڕاپەراندنی یٔەرك ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ‌و چۆنێتی بەرێوەبردنی دۆسیەی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق ‌و كوردستان و وڵاتانی هەرێَمایەتی ‌و زلهێزەكان و چارەسەركردنی كێشە و هەڵەكانی حوكمڕانی، پەسەندكردنی دەستپێشخەرییەكە لەلایەن كاك لاهورەوە بڕیارێكی گونجاوە. بەمانای دەستبەرداربوون لە گوتار و مەبادیٔە سیاسی و حزبیەکانی نایەت بەرامبەر بە پارتی بەڵکو ھەنگاوێکی کردەییە بۆ پراکتیزەکردنیان.  
    دانیشتن ‌و گفتوگۆ درێژەدانە بە سیاسەتی سەرۆك مام جەلال. لە قۆناغێكدا كە شەڕی براكوژی كوردی هیلاك كردبوو، مام جەلال بە سیاسەتی ژیرانەی خۆی یٔاوی بەسەر یٔاگری شەڕدا كرد‌و كوردستانی پەراندەوە بۆ قۆناغێكی یٔارام.
یٔێستا یەكێتی ‌و پارتی لە دوو سەنگەری دژبەیەك نین ‌و سەردەمی شەڕی براكوژیش نیە، یٔێستا قۆناغێكە یەكێتی و پارتی لەیەك كابینەی حكومەتن ‌و دۆخی عێراق و ناوچەكەش گۆڕاوە. بۆیە جۆری گفتوگۆ و كۆبونەوەو كێشەكانی نێوان هەردوولایش دەبێ‌ بگۆڕێن. 
    گووتاری ڕەخنەگرتن لە پارتی ‌و سیاسەتەكانی، دەربازبوونی یەكێتی لە قۆناغی بەرگری بۆ قۆناغی هێرشی پێچەوانەوە و فشارخستنە سەر پارتی، بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو، سەرەنجام پارتی و بارزانی دەستپێشخەرییان كردووە بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆك لاهور و سەرۆك بارزانی، یٔەگەر سەركەوتووبێت ‌و راشكاوانە و بەرپرسیارانە بێت، ژینگەی كوردستان یٔارام دەبێـتەوەو كوردستانیش باشتر خۆی سازدەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.