سەرئەنجامی ھەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان

چێنەر شەرعی 21/07/2020


لە کۆبوونەوەیی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە ڕۆژی یەکشەممە لە ١٩/٧/٢٠٢٠ لە قەلاچۆلان ئەنجامیدا،بڕیاردرا وەك یەکێتیی نیشتمانی کوردستان فراکسیۆنی سەوز کۆبوونەوەکان ھەڵپەسێرن
لەم ھەلوومەرجەی ھاونیشتمانەکانمانی تێکەوتووە بۆ پرس و بابەتە گرنگەکان حزبی سیاسی و تایبەت حزبی دەسەڵاتدار و حوکمڕان ئەبێ ھەڵوێستی ھەبێت لەمەڕ مافەکانی میللەتەکەی. 
سەرەڕایی قەرز و قۆڵە و بەھەدەردانی سامانی گشتی و پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و حاڵ و گوزەران و خراپی باری دارایی و جێگیر نەبوونی دۆخە تەندرستیەکەش بفەرموون و تەشریف بەرنە شەقام و بازاڕەکان و سەیری ئەو چۆڵەوانیە بکەن کە ھەیە کە ماوەی چەند ڕۆژێك ماوە بۆ بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و دوکان و بازاڕەکانیش چۆڵن نە کاسبکار فرۆشی ھەیە و پارەی پێیە کەل و پەل بھێنێت و نە کڕیار فلسێکی پێیە پێداویستیە سەرەتاییەکانیشی پڕ بکاتەوە سەرەڕایی زیادە بڕینێکی زۆرەملێ لە مووچەکانیان چۆڵەوانی دروست کردووە 
لەبەرامبەر ئەوەی بەردەوامی نادەن بەکۆبوونەوەکان و چارەسەر و خەمێك لە میللەت ناخۆن بۆیە یەکێتی بڕیارە دروستەکەی دا
حوکمڕانی ئاوا ناڕوات لە ماوەی زیاتر لە ٧ مانگ تۆ ٢ مووچەت یابێت بۆیە بە پەرۆشەوە خەڵکی ئومێدیان بە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی ھەیە کە پشتیوان و پاڵپشتیانن بۆ داکۆکی لە مافەکانیان ڕەنگە کەسانێك بڵێن بۆ یەکێتی خۆی نایکات؟یاخود بۆ نایەتە دەرەوە لە حکومەت؟
لە ڕاستیدا یەکێتی بەپێی یاسا کە جێگری سەرۆکی حکومەت و چەند وەزارەتێکی بەدەستەوەیە کە جێگری سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی خەرجی و زەوی و دامەزراندنی نیە و شتێکی یاسایشە و پابەندن وە گەر بتەوێت یاساش جێگیر بکەیت مەجبووری ھەندی قوربانی بە حەقی خۆت و کادیرانت بدەیت.
ھاتنە دەرەوە یان ڕووخان چارەسەر نیە کە چارەکە سەدەیەکە قوربانی دراوە بۆ لەدایك بوونی حکومەتێکی خۆماڵی کە ھەرگیز سەرەڕایی نیگەرەنیەکانمان و شکستی ئەم حکومەت لە سێکتەرەکانی بەڕێوەبردن کەچی ئەوە فەرمانبەری بێ مووچە و خەڵکی خۆڕاگر و بەشەرەفە دام و دەزگاکانی بەو ھەموو پینەو پەڕۆیەوە بەڕێوەبردووە و بەردەوامی پێداوە و حەزناکەن بکەوێت و بڕووخێت. 

چێنەر شەرعی 
سلێمانی 
٢١/٧/٢٠٢٠