ڕۆڵی کورد لەحکومەتی فیدراڵیدا
ساڵی ٢٠٠٥ بوو لە بەغداد مام جەلال لەگەڵ ئەفسەرە کوردەکان کۆ بۆوە،تایبەتمەندی مام جەلال لەوەدا بوو ھەمیشە بە کۆمەڵێك زانیاری گرنگ و زۆرەوە لەگەڵ چین و توێژەکان دانێشتن و گفتوگۆیی ئەکرد ئەو تەوەر و بابەتانەی ئەجووڵان کە مەبەستی بوو ھەروەھا گوێی لێ ئەگرتن بۆ ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ھەیانە.
لەبیرمە خوالێخۆشبوو مام پرسیاری لە ئەفسەرە کوردەکان کرد کەوا ڕێژەی کورد لە سوپایی عێراقی چەندە؟ وەڵامیان دایەوە کەوا ڕێژەی کورد لە سوپایی عێراقی (٠٦٪)ە،مام جەلال ووتی پێم خۆشە بەڵام پێتان ئەڵێم گەر ئەم ڕێژەیە زیاتر بکرێت بۆ کورد و پێگەیی کورد بەھێزتر ئەبێ،ئەوەشی ووت ئەگەر نەتوانرێ زیادبکرێ
ئەوا ھیچ نەبێت با ئەم ڕێژەیە کەم نەبێتەوە و نەیەتە خوارێ.
بەڵام دوایی نەخۆشی مام جەلال عێراق و ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان و تەنانەت یەکێتی نیشتمانیش نەخۆش نەخۆش کەوت و ڕێژەی کورد لە سوپایی عێراق و لەناو دامەزراوەکانی عێراقی فیدڕاڵ کەم بوویەوە بەشێکی بەھۆی پڕنەکردنەوەی پۆستەکانی کە پشکی کوردە و لەسەری کۆك نین و پڕنەکراوەتەوە،بەشێکی تری دەوری ئەو کەسانەی لەو پۆستانەن بۆ پێگەیی کورد کارێکی واناکەن گەشەیی پێبدەن و بەرژەوەندی گشتی بەرچاوبگرن بەڵکو ھەر زوو ئەکەونە ژێر سێبەر و کاریگەری پلە و پۆست و بەرژەوەندیەکان.
ھەموو ئەو ڕووداو و کارەسات و ھەڵە تەکنیکی و پلانە سەربازی و ستراتیژانەی کە لە ماوەیی ڕابردوودا بەرۆکی میللەتی عێراقی و گەلی کوردی قارەمانی گرتۆتەوە کە ھێواش ھێواش بەرەو پاشەکشە و شکست ڕۆیشتووین نەك بەرەوپێشچوونی پرسە نیشتمانی و دەستکەوتەکانمان پاراستبێتب و زیادبووبێت.
لە ئێستادا کورد پێویسە دووبارە ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە و لە عێراق مافەکانی جێگیر بکات،چونکە کورد پێگە و مێژوو و خەبات و سەنگی خۆی ھەیە.
ئەوەتا چەندین جارە ئەبینین ھێرش و بۆردوومان و ھێنانی ھێزی سەربازی ئێران و تورك و ئێرانی تەواو سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و ھەموو ئەو نیگەرانی و ھەڵوێستانەی ھەبووە دەربڕینی(ئیدانە) کرد بووە!
ئێ ئاخر ئیدانە ھەموو کەس ئەتوانێت لەماڵی خۆی بیکەی.
چێنەر شەرعی
٢٣-٦-٢٠٢٠