بوون بە ئەندام کۆنگرە بەرپرسیارێتیە

پارێزەر لوقمان مستەفا ساڵح 14/12/2019

 

هەموو حزبێکی سیاسی پێویستی بە ریفۆرمی نێو خۆیی هەیە بۆ ئەبدەیت کردن و رێکخستنەوەی دیسپلینی کاری خۆی، بۆ ئەم مەبەستەیش  باشترین چارەسەر بە ستنی کۆنگرەیە.
كۆنگرەی حزب:- كۆبونەوەی گشتی حزبی سیاسیە، پێك دێت لە نوێنەری ئەندامانی حزب، لەزۆربەی حزبەكاندا بەرزترین دەستەڵاتە، هەڵدەستێ‌ بە داڕشتنی سیاسەت‌و ستراتیژ وئامانجەكانی حزب و پەسەندكردنی پەیڕەو وپرۆگرام و هەڵبژاردنی سەرۆك و سەركردەكانی حزب. 
كۆنگرە بڕیاردەرە لە چارەنووسی حیزبەکە و ستراتیژی حزب دیاری دەکات، چونكە حزب بەوشێوازەی ئەمڕۆی کە لەگۆرەپانی سیاسیدا هەیە، لەباشترین‌و گونجاوترین‌و سەركەوتوترین‌و چالاكترین بارودۆخیدا گوڕو تین‌و جۆش‌و خرۆشیدا تەنها بڕی چوارساڵ دەكات‌و پاشان بەرەو لاوازی‌و داهێزران دەڕوات. ئەمەلەكاتێكدا حزبیش وەك زۆربەی مادە سرووشتیەکان بەخاوبونەوەو پەنگ خواردن و قەتیسمان‌و وەستان بۆگەن دەكات، و توانای گۆڕانكاری‌و بەرەو پێشچون‌و بەدیهێنانی ئامانجەكانی نامێنێ‌. گەر بەمجۆرە بەردەوامبێت دەگاتە هەڵوەشان‌ و لێكترازان تا ئاستی لەناو چوون.
کەواتە..وەك چارەسەرێك بۆئەم كێشەوگرفتە‌و هێشتنەوەی حزب لە بارودۆخێكدا كەبتوانێ‌ بەكارو چالاكیەكانی هەستێ‌، دەبێت کۆنگرە ببەستێت.بەستنی کۆنگرەیش ڕێوشوێنی یاسایی و حیزبی خۆی هەیە،بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ گۆڕانکاریەکی چارەنووساز و نوێ بوونەوە سەرەتا دەبێت لەرایەڵەی خوارەوە بەهەڵبژاردنی نوێنەرایەتی لە سەرجەم چین و توێژەکانی دەزگاکانی حیزب ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردرێت.
 ئەندامانی كۆنگرە دەبێت ئەوە بزانن هەڵبژاردنیان لەلایەن هەڤاڵە کانیانەوە وەک نوێنەری ئەوان  بۆ بوون بە ئەندام کۆنگرە بەر پرسیارێتیە بەقەد ئەوەی تەنها ناوێک بیت و پەیکەر ئاسا تەنها بوونی هەبێت،ناشبێت بهێڵی کەسانێک رۆبۆت ئاسا بە ئارەزووی خۆیان بۆ مەبەستی کەسی و تایبەتی دەستەگەری هەڵیسوڕێنن. 
دەبێت ئەندامانی کۆنگرە ئەوە بزانن  كە ئەوان دەتوانن گۆڕانكاری ڕیشەی و بنەڕەتی بکەن لە بەشداری کردنی کارایان لەخاڵ بەخاڵی بەندەکانی پەیڕەوو پرۆگرامی حیزبەکەیان،چونکە تەنها ڕێگای سەركەوتن ‌وهەڵكەوتن‌و خزمەت‌و بەرەوپێش چون‌و داهێنان، ئەوەش تەنها بەوان دەكرێ‌‌و ئەرك‌و بەرپرسیارێتی ئەوانە، بۆیە پێویستە بوێرانەو بەرپرسانە‌و نوێخوازانە زۆرترین گۆڕانكاری ئەرێنی بكەن، وەهیچ بەهانە‌و پاساوێك لەم ئەرك‌و بەرپرسیارێتیە مێژوییە یان دودڵیان نەكات.
بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی حیزبەکەشیان دەبێت ڕەچاوی ئەوەبکەن کە کادری گەنج و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و کەسانی شارەزای بوواری سیاسەتی سەردەم هەڵبژێرن ، چۆنکە  کۆنگرە چی لە ڕوویی ناوخۆیی حیزب یان لە دەروەی حیزب  چاوەڕوانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لێدەکرێ.  بۆیە حیزب پێویستی بە سەرکردایەتیەکی  بەهێزو خاوەن بڕیاری جدیە کە بتوانێ بەر پرسیارێتی قۆناغەکە لە ئەستۆ بگرێ.