یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان هەڕەشەی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کوردستان 22/05/2024


یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوەو تێیدا بایکۆتی فراوانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەن.
لەو بەیاننامیەدا هاتوە: بارو گوزەرانی کەمئەندامان لە هەرێمی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و وا دەگەینە ئەو راستیە تاڵەی هیچ هیوایەک شک نابەین بۆ ژیانێکی باشتر. بە داخەوە سەرجەم حزبە سیایەکانیش جۆرێک لە جۆرەکان خۆیان لە ئاست مافەکانمان گێل کردوە، بۆیە تا ماوەیەکی کەم لەدوای ئەم بەیاننامەیە چاوەڕوانی هەڵویستی جدیتان دەکەین ئەگەرنا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەدەین:
1-بێ بەری بوونی خۆمان لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان رادەگەیەنین.
2-بە هیچ جۆرێک هیچ حزب و لایەنێک بە نوێنەری خۆمان نازانین.
3-بایکۆتی فراوانی هەڵبژاردن دەستپێدەکەین.
4-بە دەیان هەزار کەمئەندام کۆدەکەینەوە دژی هەڵبژاردن.